گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

ئاگاداریەك لە پارێزگای هەولێرەوە

هەواڵ

ئاگاداریەك لە پارێزگای هەولێرەوە

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە، داوا لە تەنکەرەکانی گواستنەوەی گازی شل دەکات بە مەبەستی تۆمارکردن لە ماوەی ١٥ رۆژدا سەردانی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بکەن.

ئەمرۆ یەکشەممە 2023.3.26، راگەیاندنی پارێزگای هەولێر، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە، داوا لەو کۆمپانیایانە دەکات کە دەیانەوێ بەشدار بن لە پرۆسەی پشکنینی تەکنیکی بۆ تەنکەرەکانی گواستنەوەی گازی شل LPG لە شاری هەولێر.

پارێزگای هەولێر ئاماژەی داوە، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بە مەبەستی تۆمارکردنیان و بەشداری کردنی تەنکەرەکانی گواستنەوەی گازی شل لەو پرۆسەیە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو بکەن لە بەرواری ٢٦-٣-٢٠٢٣ بۆ ماوەی ١٥ رۆژ تا بەرواری ١٠-٤-٢٠٢٣

لە بڵاوکراوەکەی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر هاتووە، لە ماوەی دیاری کراویشدا هەر تەنکەرێک ئەگەر سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە نەکات مافی گواستنەوەی غازی شلی نابێت.