ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 16 ئادار2021 له گه‌ری 24ـه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌ڕاست ده‌بێته‌وه له یاریگه‌ی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له كاتژمێر 01:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌رلوئه‌ی سه‌ڵاح میوانداریی یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌ڕاست ده‌كات یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی لوئه‌ی سه‌ڵاح جۆرێك له جێگیری به ئاست و ئه‌نجامه‌كانیه‌وه دیاره، به‌ڵام هێشتا له بازنه‌ی مه‌ترسیدا دوورنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و پێگه‌ی یانه‌كه له ریزبه‌ندی له ئاست خواستی هانده‌رانی دا نییه. یانه‌ی هه‌ولێر له كۆی 7 یاریی رابردووی له‌گه‌ڵ نه‌فتی وه‌سه‌ت، هیچ یارییه‌كی نه‌بردووه‌ته‌وه، ته‌نیا 2 یه‌كسانبوون هه‌یه و له 5 یارییش دۆڕاوه، له یاریی چوونی قۆناغی یه‌كه‌میش هه‌ولێر به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر دۆڕا. یانه‌ی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه له كۆی 23 یاریی ڕابردووی ته‌نیا 5 یاری بردووه‌ته‌وه و 8 شكست و 10 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 25 خاڵ له پله‌ی یسێزده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت، بارزان شێرزاد و شێركۆ كه‌ریم هه‌ریه‌كه‌یان به 6 گۆڵ، گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی هه‌ولێرن . له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌ڕاست ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی تاڕاده‌یه‌ك باشی هه‌یه 9 یاری بردووه‌ته‌وه، 9 یاری به‌رامبه‌ربوون و 5 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 36 خاڵ له ڕیزبه‌ندی پێنجه‌می خوله‌كه دێت.
ئه‌مڕۆ یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌ڕاست ده‌كات
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 16 ئادار2021 له گه‌ری 24ـه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌ڕاست ده‌بێته‌وه له یاریگه‌ی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له كاتژمێر 01:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌رلوئه‌ی سه‌ڵاح میوانداریی یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌ڕاست ده‌كات
یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی لوئه‌ی سه‌ڵاح جۆرێك له جێگیری به ئاست و ئه‌نجامه‌كانیه‌وه دیاره، به‌ڵام هێشتا له بازنه‌ی مه‌ترسیدا دوورنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و پێگه‌ی یانه‌كه له ریزبه‌ندی له ئاست خواستی هانده‌رانی دا نییه.
یانه‌ی هه‌ولێر له كۆی 7 یاریی رابردووی له‌گه‌ڵ نه‌فتی وه‌سه‌ت، هیچ یارییه‌كی نه‌بردووه‌ته‌وه، ته‌نیا 2 یه‌كسانبوون هه‌یه و له 5 یارییش دۆڕاوه، له یاریی چوونی قۆناغی یه‌كه‌میش هه‌ولێر به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر دۆڕا.
یانه‌ی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه له كۆی 23 یاریی ڕابردووی ته‌نیا 5 یاری بردووه‌ته‌وه و 8 شكست و 10 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 25 خاڵ له پله‌ی یسێزده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت، بارزان شێرزاد و شێركۆ كه‌ریم هه‌ریه‌كه‌یان به 6 گۆڵ، گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی هه‌ولێرن .
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌ڕاست ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی تاڕاده‌یه‌ك باشی هه‌یه 9 یاری بردووه‌ته‌وه، 9 یاری به‌رامبه‌ربوون و 5 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 36 خاڵ له ڕیزبه‌ندی پێنجه‌می خوله‌كه دێت.
Post author
Updated on کانونی دووهەم 07, 2022 by protex
Local expert from NYC
Years as travel editor for a NYC newspaper shaped my understanding of several special things. I love to convey the wonder and "whoa's!" of places I go, and I am always eager to share relevant tips to people like me, mainly etiquette and emotions.Comments
More posts