گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

ئومێد خۆشناو: هەوڵدەدەین لەکۆتایی ئەم مانگە نەوتی سپی دابەش بکەین

هەواڵ

ئومێد خۆشناو: هەوڵدەدەین لەکۆتایی ئەم مانگە نەوتی سپی دابەش بکەین

پارێزگاری هه‌ولێر: “هەوڵدەدەین به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌كان بكه‌ن”

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2022.9.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر لەچوارچێوەی کۆنفرانسی لافاوی هەولێر، لەلێدوانێكیدا بۆ میدیاكان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌ لافاوه‌كانی ساڵی رابردووی شاری هه‌ولێر زه‌ره‌رمه‌ندبوون، هاوكاریكران له‌و كه‌مپینه‌ی راگه‌یه‌ندرابوو به‌ پاڵشتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.

پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌موو ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌كان به‌ كه‌رتی گشتی كه‌وت، وه‌كو تۆڕه‌كانی ئاو و كاره‌با، شه‌قامه‌كان، قوتابخانه‌كان و داموده‌زگا گشتییه‌كانی دیكه‌، له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم چاككرانه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیان ئومێد خۆشناو، گوتی: پارێزگای هه‌ولێرمان به‌سه‌ر سێ زۆندا دابه‌شكردووه‌ (ناوچه‌ شاخاوییه‌كان، ناوه‌ڕاست و ناو شاره‌كان)، هەوڵدەدەین به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌كان بكه‌ن.

زیرەک میهری – ئەربیل لایف