رووداو دیجیتاڵ دوای نزیکەی سێ مانگ لە کۆچی دوایی فرسەت سۆفی، پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر، ئومێد خۆشناو وەک 42ـەمین پارێزگاری هەولێر بە دەنگی 18 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردرا. ئەمڕۆ دووشەممە 08-02-2021 لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەنگ بە ئومێد خۆشناو، وەک پارێزگاری نوێی هەولێر درا و توانی ( 18) دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا لەکۆی 23 ئەندامی بەشداربوو بەدەستبهێنێت. دوو بەربژێرەکەی دیکە نەیانتوانی هیچ دەنگێکی ئەندامانی ئەنجوومەن بەدەستبهێنن. گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکرد، یەکێتی بەشداریی کۆبوونەوەکەی کرد، بەڵام دەنگی پێنەدا. پێش دەستبەکاربوونی ئومێد خۆشناو گوتی، “هەر کەسێک بەشداری کۆبوونەوەکە نەکات ئاساییە و پرۆسەکە دیموکراسییە. گرنگ ئەوەیە کە ئەو سێ بەربژێرەی پارێزگار خزمەتی هەولێر بکەن و منیش وەکو خۆم “کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەم.” رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئومێد خۆشناو بڕیاری داوە دوای دەستبەکاربوونی وەک پارێزگار سەردانی ئارامگەی د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر بکات. دەستبەکاربوونی ئومێد خۆشناویش وەک پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوە دێت کە رۆژی 18-11-2020 د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر دوای تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد. خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حیزبی و حکومی هاوخەمی خۆیان بۆ کۆچی دوایی پارێزگار و کەسوکارەکەی دەربڕی. دوای کۆچی دوایی هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت کارەکانی پارێزگاری کۆچکردووی رایی دەکرد. ئەمڕۆش ئومێد خۆشناو بووە پارێزگاری نوێ هەولێر. رۆژی 02-02-2021 رووداو وەک یەکەم میدیا لە هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە کە ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەربژێری بەهێزە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەولێر. ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە 30 ئەندام پێکدێت؛ فراکسیۆنی پارتی: 12 ئەندام، فراکسیۆنی یەکێتی: 6 ئەندام (یەکێکیان جیابووەتەوە). فراکسیۆنی گۆڕان: 4 ئەندام (یەکێکیان جیابووەتەوە). فراکسیۆنی کۆمەڵ: 2 ئەندام. فراکسیۆنی یەکگرتوو: یەک ئەندام و پێکهاتەکان (تورکمان و کریستیان): 5 ئەندام.
ئومێد خۆشناو 42ـەمین پارێزگاری هەولێر

Post author
Local expert from NYC
Years as travel editor for a NYC newspaper shaped my understanding of several special things. I love to convey the wonder and "whoa's!" of places I go, and I am always eager to share relevant tips to people like me, mainly etiquette and emotions.Comments
More posts