گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

ئەربیل لایف درێسی وەرزشی بۆ یانەیەک دابین دەکات

وەرزش

ئەربیل لایف درێسی وەرزشی بۆ یانەیەک دابین دەکات

تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف درێسی وەرزشی بۆ یانەیەکی وەرزشی لە ناحیەی بەحرکە دابینکرد.

گەنجێک بە ناوی هێرش سەفەر، خۆبەخشانە فێرگەیەکی وەرزشی لە ناحیەی بەحرکە دامەزراندووە بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی وەرزش و خزمەتکردنی گەنجان، لە فێرگەکەدا ڕۆژانە چەندین یاریزان لەژێر چاودێری ئەودا ڕاهێنانیان پێدەکرێت.

هێرش سەفەر، ڕاهێنەر و خاوەنی فێرگەکە دەڵێت: “ئێمە ئەم قوتابخانەیەمان دامەزراندووە بەبێ هیچ پاڵپشتییەکی دارایی و هەموو ڕۆژێک لەگەڵ یاریزانەکان راهێنان دەکەین”.
ھەروەھا گوتی” زۆر سوپاسی ئەربیل لایف دەکەین بۆ ئەم پاڵشتییە و پشتگیرییە جوانە”.

تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف 20 درێسی وەرزشی بە لۆگۆ و ناوی ئەربیل لایف بۆ پاڵپشتی و بەردەوامیدان بەخزمەتکردنی وەرزشوانانی فێرگەکە، دابین کرد.

ئەربیل لایف ـ ئارام ئەبوزێد