ئەربیل لایف و ستافی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا کۆبوونەوە نوێنەری تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف لەگەڵ ستافی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پانتایی کارکردن لە سۆشیال میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرا. ستافی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا، بەم دواییانە لەگەڵ شارەزایانی بواری سۆشیال میدیا کۆبوونەوە بۆ باسکردن لەپانتایی کاری سۆشیال میدیا و ئەو تەکنیکانەی لە ڕێیانەوە زۆرترین بەکاربەرانی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینەر و بیسەری بڵاوکراوەکان دەبن. لە کۆبوونەوەکەدا شڤان هەرکی لە ئەربیل لایف (Erbil Life)، لەگەڵ نوێنەری چەند پێگەیەکی دیکەی چالاکیی سۆشیال میدیا، بەشداربوون. شڤان هەرکی، نوێنەری تۆری سۆشیال میدیای ئەربیل لایف، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە گوتی: لەپێناو گەیاندنی پەیامی کارکردنمان یەکێک بووین لەبەشداربووانی کۆبونەوەکە، باسمان لە کارو و پەیامە ئەرێنییەکانی کارکردنمان کردووە بۆ خەڵک و شار و وڵاتی خۆمان، دوور لەپەیامی سیاسی و شارچییەتی. شڤان هەرکی، ئاماژەی بەوەدا؛ لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا باسییان لەوەکردووە چۆن بتوانن لەرێگەی سۆشیال میدیاوە رێگربن لە بڵاوبونەوەی هەواڵی ساختە و دیاردەی جنێودان و سوکایەتییکردن بەیەکتر، باسی رێگە دروستەکانی بەکارهێنانی سۆشیال میدیاکراوە. کۆبوونەوەکە لەگەڵ بەشێک لەو پێگانەبوو کە لە سۆشیال میدیا چالاک و کاریگەرن بەسەر بینەران و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵاتییەکان، ئامانجییان بۆ ئەوەیە بە ڕێگەیەکی راست و دروست سۆشیال میدیا بەکاربهێنرێت، بە جۆرێک کە لە خزمەت هاوڵاتییان و باشترکردن و جوانترکردنی کۆمەڵگە بێت. زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف
ئەربیل لایف و ستافی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا کۆبوونەوە
ئەربیل لایف و ستافی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا کۆبوونەوە
نوێنەری تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف لەگەڵ ستافی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پانتایی کارکردن لە سۆشیال میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرا.
ستافی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا، بەم دواییانە لەگەڵ شارەزایانی بواری سۆشیال میدیا کۆبوونەوە بۆ باسکردن لەپانتایی کاری سۆشیال میدیا و ئەو تەکنیکانەی لە ڕێیانەوە زۆرترین بەکاربەرانی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینەر و بیسەری بڵاوکراوەکان دەبن. لە کۆبوونەوەکەدا شڤان هەرکی لە ئەربیل لایف (Erbil Life)، لەگەڵ نوێنەری چەند پێگەیەکی دیکەی چالاکیی سۆشیال میدیا، بەشداربوون.
شڤان هەرکی، نوێنەری تۆری سۆشیال میدیای ئەربیل لایف، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە گوتی: لەپێناو گەیاندنی پەیامی کارکردنمان یەکێک بووین لەبەشداربووانی کۆبونەوەکە، باسمان لە کارو و پەیامە ئەرێنییەکانی کارکردنمان کردووە بۆ خەڵک و شار و وڵاتی خۆمان، دوور لەپەیامی سیاسی و شارچییەتی.
شڤان هەرکی، ئاماژەی بەوەدا؛ لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا باسییان لەوەکردووە چۆن بتوانن لەرێگەی سۆشیال میدیاوە رێگربن لە بڵاوبونەوەی هەواڵی ساختە و دیاردەی جنێودان و سوکایەتییکردن بەیەکتر، باسی رێگە دروستەکانی بەکارهێنانی سۆشیال میدیاکراوە.
کۆبوونەوەکە لەگەڵ بەشێک لەو پێگانەبوو کە لە سۆشیال میدیا چالاک و کاریگەرن بەسەر بینەران و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵاتییەکان، ئامانجییان بۆ ئەوەیە بە ڕێگەیەکی راست و دروست سۆشیال میدیا بەکاربهێنرێت، بە جۆرێک کە لە خزمەت هاوڵاتییان و باشترکردن و جوانترکردنی کۆمەڵگە بێت.
زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف
Post author
Comments
More posts