گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

ئەپلیکەیشنی تایبەت بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەکەوێتە کار

هەواڵ

ئەپلیکەیشنی تایبەت بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەکەوێتە کار

لەرێگەی ئەپلیکەیشنێکی تایبەت سەرجەم کارەکانی رۆژانەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاودەکرێتەوە وهاوڵاتییان دەتوانن لەرێگەی ئەپلیکەیشنەکە بەدواداچوون بۆ مامەڵەکانییان بکەن.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، بەمنزیکانە ئەپلیکەیشنی تایبەت بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەکەوێتە کار، لەڕێگەی ئەم ئەپلیکەیشنە، هاوڵاتیان ئاگاداری سەرجەم کارەکانی ڕۆژانەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەبن، دەتوانن لەو ئەپلیکەیشنە ئاگاداری بابەتەکانی زیادکردن و کەمکردنەوەی ئاشکرا بن.


هەر زیادکردنێکی ئاشکرا لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هەبێت ڕاستەوخۆ ئاگادار دەکرێنەوە، هەروەها ڕاییکردنی مامەڵەکان بەشێکیان لەڕێگەی ئەو ئەپلیکەیشنە دەتواندرێت بەدواداچوونی هاوڵاتی بۆ بکرێت.

زیرەک میهری – ئەربیل لایف