گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

باڵاخانەی نوێى لقی ھەولێری یەکێتی زانایان کرایەوە

هەواڵ هەواڵ و زانیاری

بەئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و پارێزگارى هەولێر باڵاخانەی نوێى لقی ھەولێری یەکێتی زانایان کرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1.2.2022، بەئامادەبوونی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی ، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئەندازیار عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و د.عبداللە وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی، چەندین بەرپرس و کەسایەتی پارێزگای هەولێر، لەڕێورەسمێکدا باڵاخانەی نوێى لقی ھەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کرایەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر پیرۆزبایی لە مامۆستایانی ئایینی و زانایانی ھەولێر کرد بەبۆنەى کردنەوەى باڵاخانەی نوێى لقی ھەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، ھیوای سەرکەوتنی بۆخواستن و ڕایگەیاند: “وەکو پارێزگاى هەولێر بەڕێزەوە ڕۆڵى مامۆستایانى ئاینى لە پێشەنگایەتیکردنى کۆمەڵگاوە بەرزدەنرخێنین کە هاوکار و هۆکارێکى گرنگى ڕیکخستنى کۆمەڵگان، بەهەموو شێوەیەک پشتیوانى لە لقى هەولێرى یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکەین”.