بڕیارێک لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانی گوندی کۆری دەرکرا سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ڕەزامەندیدا بەمانەوەى قەرەبووی زەوییەکانی گوندی کۆریی لەشوێنی خۆی. ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.11.2022 راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندیدا بە مانەوەى قەرەبووی زەوییەکانی گوندی کۆریی لە شوێنی خۆی و تاپۆکردنى لەسەر سودمەندانى کە ماوەیەکى زۆرە چاوەروان بوون. لە راگەیەیندروەکە ئاماژە بەوەکراوە، دواى ئەوەى لەلایەن پارێزگای هەولێر و وەزارەتى شارەوانى و سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر لە پێناو بەرژەوەندى گشتیى و قەرەبووکردنەوەى سوودمەندانی زەوییەکان کە زۆربەى زۆریان خەڵکى هەژار و کرێنیشینى شارەکەن هەوڵێکى زۆردرا تاکو لە هەمان شوێنى خۆیان کە پێشوتر بۆیان دیاریکرابوو قەربووبکرێنەوە. بەم بۆنەیەوە پارێزگاى هەولێر، پیرۆزبایی لە خاوەن زەوییەکان دەکات و دڵنییایان دەکاتەوە لەنزیکترین کاتدا لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەست دەکرێت بە ڕێکار و پڕۆسەی تاپۆکردنی زەوییەکان. زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف
بڕیارێک لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانی گوندی کۆری دەرکرا
بڕیارێک لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانی گوندی کۆری دەرکرا
سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ڕەزامەندیدا بەمانەوەى قەرەبووی زەوییەکانی گوندی کۆریی لەشوێنی خۆی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.11.2022 راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندیدا بە مانەوەى قەرەبووی زەوییەکانی گوندی کۆریی لە شوێنی خۆی و تاپۆکردنى لەسەر سودمەندانى کە ماوەیەکى زۆرە چاوەروان بوون.
لە راگەیەیندروەکە ئاماژە بەوەکراوە، دواى ئەوەى لەلایەن پارێزگای هەولێر و وەزارەتى شارەوانى و سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر لە پێناو بەرژەوەندى گشتیى و قەرەبووکردنەوەى سوودمەندانی زەوییەکان کە زۆربەى زۆریان خەڵکى هەژار و کرێنیشینى شارەکەن هەوڵێکى زۆردرا تاکو لە هەمان شوێنى خۆیان کە پێشوتر بۆیان دیاریکرابوو قەربووبکرێنەوە.
بەم بۆنەیەوە پارێزگاى هەولێر، پیرۆزبایی لە خاوەن زەوییەکان دەکات و دڵنییایان دەکاتەوە لەنزیکترین کاتدا لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەست دەکرێت بە ڕێکار و پڕۆسەی تاپۆکردنی زەوییەکان.
زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف
Post author
Comments
More posts