گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێ نۆژەندەکرێتەوە

هەواڵ

بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێ نۆژەندەکرێتەوە

بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر بەدرێژایی ١١ کیلۆمەتر نۆژەندەکرێتەوە و خەرجییەکەی پێنج ملیار دینارە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، رایگەیاند: دوای رەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر بەدرێژایی ١١ کیلۆمەتر نۆژەندەکرێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە؛ سەرەتا ٢٧٥٠ مەتر (لە وێستگەی مارعۆدا تاوەکو ناو هەولێر) نۆژەندەکرێتەوە و خەرجییەکەشی پێنج ملیار دینارە.

بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر، زیاتر لە ٢٠ جار شکاوە و بەردەوام بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکەکانی شاری هەولێر تووشی کێشەی کەم ئاوی دەبوونەوە.

زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف

کوردیوو