گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

بەردى بناغەى چەند پڕۆژەیەک لە سنوورى ناحیەى کەسنەزان دانرا

هەواڵ

بەردى بناغەى چەند پڕۆژەیەک لە سنوورى ناحیەى کەسنەزان دانرا

بە گوژمەی (432 ملیۆن دینار) بەردى بناغەى چەند پڕۆژەیەکى خزمه‌تگوزارى لە سنوورى ناحیەى کەسنەزان دانرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.2.26، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە گوژمەى (432 ملیۆن دینار)، لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەردی بناغەی 3 پڕۆژەى خزمەتگوزارى لە سنووری ناحیەی کەسنەزان دانرا، کە بریتى بوون لە:-

1- دروستکردن و قیڕتاوکردنى شەقامێک لەبەردەم هۆڵى بۆنەکان، ڕێکخستنەوەى شەقامى سەرەکى گەڕەسۆر، بە گوژمە (95 ملیۆن و 750 هەزار دینار)
2- کۆنکرێتکردنى شەقامێک لە گەڕەکى 11ى ئازار و شەقامێک لەگەڕەکى هەنارە لەمەلائۆمەر، بەگوژمەى (181 ملیۆن و 490 هەزار دینار).
3- قیڕتاوکردنى چەند شەقامێک لە گەڕەکى 1ى شوبات و کارێز، بەگوژمەى 154 ملیۆن و (842 هەزار و 600 دینار).

لەوبارەیەشەوە، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى سنوورى ناحییەى کەسنەزان، ڕایگەیاند: “لەچوارچێوەى بەردەوامى گەیاندنى پڕۆژەکانى خزمەتگوزارى پارێزگاى هەولێر، جگە لەو پڕۆژانەى کە لە سنوورى ناحییەى کەسنەزان ئەنجامدراوە، لە چوارچێوەى بەرنامە و پلانى پڕۆژەکان و بودجەى تایبەتى پارێزگا، ئاوڕى جیدتر و باشتر لە ناحییەى کەسنەزان و هەموو ئەو شوێنانەى تریش دەدەینەوە کە کەمتر دەستى خزمەتگوزارى و ئاوەدانیان پێگەیشتووە”.

ئەربیل لایف – شاجوان هێمن