بەمزووانە ڤیدیۆ کلیپی ٣ گۆرانی بڵاوودەبێتەوە ئەربیل لایف || رۆزە گەردی ڤیدیۆ کلیپی ٣ گۆرانی هونەرمەند ”ئەحمد رۆناک” بەمزووانە بڵاوودەبێتەوە، كە گەشتێکی گۆرانییە و لە ٣ کۆپلەگۆرانی پێکهاتووە. هونەرمەند ئەحمد رۆناک، لەبارەی بەرهەمەكەیەوە بە (ئەربیل لایف)ی ڕاگەیاند:”بەرهەمی (٣ گۆرانی) بەرهەمێكی نوێیەو کۆتایی بەکاری وێنەگرتنی هاتووە و بڕیارە نەورۆزی ئەمساڵ بڵاووبکرێتەوە”. ڕوونیشی كردەوە:”ئەم بەرهەمەم گەشتێکی گۆرانییە لە ٣ کۆپلەگۆرانی پێکهاتووە بە ناوەکانی( توڕە مەبە، بڵێن بەیار، گەلەکە) کە بەر لە ١٢ ساڵ تێکست و میلۆدی بەرهەمەکە ئامادەکراوە و ئێستا لەسەر ستایلێکی تەواو کوردەواری کلیپەکە بەرهەم هێنراوە و کاری وێنەگرتنی لەسەر قەڵاتی هەولێر بۆ کراوە”. بە گوتەی ئەو هونەرمەندە، ئامادەکردن و دابەشکردنی موزیک بۆ بەرهەمەكەی لە لایەن ( ئاراس کۆیی ) ئەنجامدراوە و کاری بەرهەم هێنانیشی لە لایەن فۆکەس میدیاوە بووە. گوتیشی:” بە بۆچوونی ئێمە بەهاری ئەمساڵ بەهاری ٣ گۆرانی دەبێت، بۆیە هیوادارین پێشوازییەكی باشی لێبكرێت”. ئەحمد رۆناک، هونەرمەندێكی گەنجی شاری هەولێرە و جگە لەم بەرهەمە خاوەنی چەندین بەرهەمی دیکەیە، و ساڵی ٢٠٠٥ یەكەم بەرهەمی بەناوی ( خۆت دڵت داپێم ) تۆمار و بڵاووكردووەتەوە. بینەری تۆمارکردنی باگستیجی گۆرانی هونەرمەند ئەحمەد ڕۆناک بن
بەمزووانە ڤیدیۆ کلیپی ٣ گۆرانی هونەرمەند ئەحمەد ڕۆناک بڵاوودەبێتەوە
بەمزووانە ڤیدیۆ کلیپی ٣ گۆرانی بڵاوودەبێتەوە
ئەربیل لایف || رۆزە گەردی
ڤیدیۆ کلیپی ٣ گۆرانی هونەرمەند ”ئەحمد رۆناک” بەمزووانە بڵاوودەبێتەوە، كە گەشتێکی گۆرانییە و لە ٣ کۆپلەگۆرانی پێکهاتووە.
هونەرمەند ئەحمد رۆناک، لەبارەی بەرهەمەكەیەوە بە (ئەربیل لایف)ی ڕاگەیاند:”بەرهەمی (٣ گۆرانی) بەرهەمێكی نوێیەو کۆتایی بەکاری وێنەگرتنی هاتووە و بڕیارە نەورۆزی ئەمساڵ بڵاووبکرێتەوە”.
ڕوونیشی كردەوە:”ئەم بەرهەمەم گەشتێکی گۆرانییە لە ٣ کۆپلەگۆرانی پێکهاتووە بە ناوەکانی( توڕە مەبە، بڵێن بەیار، گەلەکە) کە بەر لە ١٢ ساڵ تێکست و میلۆدی بەرهەمەکە ئامادەکراوە و ئێستا لەسەر ستایلێکی تەواو کوردەواری کلیپەکە بەرهەم هێنراوە و کاری وێنەگرتنی لەسەر قەڵاتی هەولێر بۆ کراوە”.
بە گوتەی ئەو هونەرمەندە، ئامادەکردن و دابەشکردنی موزیک بۆ بەرهەمەكەی لە لایەن ( ئاراس کۆیی ) ئەنجامدراوە و کاری بەرهەم هێنانیشی لە لایەن فۆکەس میدیاوە بووە.
گوتیشی:” بە بۆچوونی ئێمە بەهاری ئەمساڵ بەهاری ٣ گۆرانی دەبێت، بۆیە هیوادارین پێشوازییەكی باشی لێبكرێت”. ئەحمد رۆناک، هونەرمەندێكی گەنجی شاری هەولێرە و جگە لەم بەرهەمە خاوەنی چەندین بەرهەمی دیکەیە، و ساڵی ٢٠٠٥ یەكەم بەرهەمی بەناوی ( خۆت دڵت داپێم ) تۆمار و بڵاووكردووەتەوە.
بینەری تۆمارکردنی باگستیجی گۆرانی هونەرمەند ئەحمەد ڕۆناک بن
Post author
Updated on ئازار 10, 2022 by Shvan
Comments
More posts