خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ئەو لایەنانەی زۆرترین چاڵاکییان ئەنجامداوە سەنتەری ئاڵا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە ئەو لایەنانەی زۆرترین چاڵاکی ڕۆشنبیری و هونەریان لە هه‌ولێر ئەنجامداوە. ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه” رێكه‌وتی 2023.1.15رێوڕەسمێکی تایبەتدا” سەنتەری ئاڵا بۆ پەرەپێدانی رۆشنبیری و هونەری له ژێرچاودێری و به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە ئەو کەس و لایەنانەی” كه لە ساڵی 2022 زۆرترین چاڵاکی ڕۆشنبیری و هونەریان لە هه‌ولێری پایتەختدا ئەنجام داوە. ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه خه‌ڵاتیان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا بریتیبوون له هه‌ریه‌كه له: بەڕێوبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر _ هەولێر” بەڕێوبەرایەتی گشتیی چاڵاکی قوتابخانەکان _هەولێر” یەکێتی نووسەرانی کورد – لقی هەولێر” تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان ( CNO )” ناوەندی ڕۆشنبیری ئاشتی” ناوەندی ڕۆشتنبیری مەم و زین” ڕێکخراوی خەیاڵ” کتێبخانەی باڵدار. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای ده‌ستخۆشی كردن له سەرۆك و ستافی سه‌نته‌ری ئاڵا بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و مه‌راسیمه، هاوكات پاڵپشتی پارێزگای هه‌ولێری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر چالاكییه‌كی رۆشنبیری و كلتووری و فیكری له هه‌ولێری پایته‌خت خسته روو. هەروەها ستایشی ئه‌و چاڵاكیانه‌ی كرد، كه ئه‌نجامدراون و بوونه‌ته مایه‌ی سوودمه‌ندی بۆ شاره‌كه و ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر واقیعی كۆمه‌ڵگه به‌گشتی.
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ئەو لایەنانەی زۆرترین چاڵاکییان ئەنجامداوە
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ئەو لایەنانەی زۆرترین چاڵاکییان ئەنجامداوە
سەنتەری ئاڵا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە ئەو لایەنانەی زۆرترین چاڵاکی ڕۆشنبیری و هونەریان لە هه‌ولێر ئەنجامداوە.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه” رێكه‌وتی 2023.1.15رێوڕەسمێکی تایبەتدا” سەنتەری ئاڵا بۆ پەرەپێدانی رۆشنبیری و هونەری له ژێرچاودێری و به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە ئەو کەس و لایەنانەی” كه لە ساڵی 2022 زۆرترین چاڵاکی ڕۆشنبیری و هونەریان لە هه‌ولێری پایتەختدا ئەنجام داوە.
ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه خه‌ڵاتیان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا بریتیبوون له هه‌ریه‌كه له: بەڕێوبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر _ هەولێر” بەڕێوبەرایەتی گشتیی چاڵاکی قوتابخانەکان _هەولێر” یەکێتی نووسەرانی کورد – لقی هەولێر” تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان ( CNO )” ناوەندی ڕۆشنبیری ئاشتی” ناوەندی ڕۆشتنبیری مەم و زین” ڕێکخراوی خەیاڵ” کتێبخانەی باڵدار.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای ده‌ستخۆشی كردن له سەرۆك و ستافی سه‌نته‌ری ئاڵا بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و مه‌راسیمه، هاوكات پاڵپشتی پارێزگای هه‌ولێری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر چالاكییه‌كی رۆشنبیری و كلتووری و فیكری له هه‌ولێری پایته‌خت خسته روو.
هەروەها ستایشی ئه‌و چاڵاكیانه‌ی كرد، كه ئه‌نجامدراون و بوونه‌ته مایه‌ی سوودمه‌ندی بۆ شاره‌كه و ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر واقیعی كۆمه‌ڵگه به‌گشتی.
Post author
Updated on کانونی دووهەم 15, 2023 by Shvan
Comments
More posts