ده‌وڵه‌مه‌ند له نه‌ریت ناوى كۆنى ئه‌ربیل، (هه‌ولێر)ه كه به ماناى شارێك دێت كه خۆرى تێدا په‌رستراوه، هه‌ر له‌ساڵى ٢٣٠٠ ى پێش زاینیشه‌وه قه‌ڵاى هه‌ولێر پێگه‌یه‌كى گرنگى بازرگانیى و فره كه‌لتوورى نه‌ته‌وه‌ى جیا جیا بووه. شارى هه‌ولێر (ئه‌ربیل) كۆنترین شارى زیندووى جیهانه، پایته‌ختى هه‌رێمى فیدرِاڵى كوردستانه و به دوورى ٣٥٠كم ده‌كه‌وێته باكورى به‌غدا له ناوچه‌یه‌كى به پیت و ده‌وڵه‌مه‌ندى نێوان دوو ڕووبار (زێى گه‌وره‌و زێى بچووك).له‌سه‌ده‌ى بیست و سێیه‌مینى پێش زایندا ناوچه‌كه پردێكى په‌رِینه‌وه‌ى گرنگ بوو له نێوان ڕۆژ هه‌ڵات و ڕۆژ ئاوادا و چه‌ند سه‌رده‌مانێكیش ئاشوریى و فارس و عوسمانیى و عه‌ره‌به‌كان فەرمانڕەواییان تێدا كردووه. نزیكه‌ى دوو هه‌زار ساڵ پێش زایین ناوى (ئه‌ربیل) له نووسینه پیرۆزه‌كانى سۆمه‌رییه‌كاندا وه‌كو (ئۆربلۆم) یاخود (ئۆربیلیۆم) هاتووه، هه‌روه‌ها له ده‌قه‌كانى بابلیى و ئاشورییه‌كانیشدا وه‌كو (ئه‌ربائیلۆ). ناوه كوردییه‌كه‌ى هه‌ولێر له سه‌رده‌مێكى زووه‌وه په‌یدا بووه و ئه‌و ناوه ئاماژه‌یه‌كه بۆ قه‌ڵا و مناره . به درێژایى مێژوو هه‌ولێر مه‌ڵبه‌ندى كه‌لتوور و بازرگانیى بوو له ناوچه‌كه‌دا. هه‌ولێر ناوه‌كۆنه كوردییه‌كه‌ى (ئه‌ربیل) به ماناى شارێك دێت كه خۆرى تێدا په‌رستراوه و ڕووناكى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا دره‌وشاوه‌ته‌وه. له‌سه‌ر ڕێگاى دێرینى بازرگانیى نێوان ئه‌وروپا و ئیمپڕاتۆرییه‌تى چینییدا. خۆر ئێستاش جێگایه‌كى گرنگى له ناوه‌ڕاستى ئاڵاى كوردییدا گرتووه. قه ڵاى هه‌ولێر وه‌كو سه‌نگه‌ر و دیوى ناوه‌وه‌ى شار. ماوه‌ى پێنج هه‌زار ساڵه ئاوه‌دانه و هه‌میشه پێگه‌یه‌كى گرنگى بازرگانیى و فره كلتوورى نه‌ته‌وه‌ى جیا جیا بووه . ئێستا به هاوكاریى ڕێکخڕاوی یونسكۆ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه له داهاتووشدا ده‌بێته مۆزه‌خانه‌یه‌كى كراوه . هه‌ولێر ئێستا پایته‌ختى كوردستانه، به ژماره‌ى دانیشتوانى زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س، سێیه‌مین گه‌وره شارى عێڕاقه و خێراترین شاره له گه‌شه‌سه‌ندندا. عه‌نكاوه كه به‌شى كریستیانه‌كانی شاره‌كه‌یه، ئێستا ژماره‌ى دانیشتوانى نزیكه‌ى بیست هه‌زار كه‌سه. فراوان بوونى ژماره‌ى دانیشتوان : خه‌ڵك به‌مه‌به‌ستى كاركردن و به‌هۆى سه‌قامگیرییه‌وه ڕووده‌كه‌نه كوردستان كوچكردنی زیاتر له ٢١٢٠٠٠ كه‌س له ساڵى ٢٠٠٣ بۆ كوردستان. كوردستان : ٥,٠٠٠,٠٠٠ له ساڵى ٠٠٨ ٢ههولێر : ١,٣٠٠,٠٠٠ له ساڵى ٢٠٠٨ ده‌رباره‌ی هه‌ولێر لەسەردەمی حكومڕانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هەولێر قەزایەك بووە سەر بە لیوای موسڵ، بەڵام دوای نەمانی ئەوان و هاتنی ئینگلیز بۆناوچەكە، ئالوگۆڕ بەسەر شێوەی فەرمانداری دام‌و دەزگاكان هاتووەو جۆری بەڕێوەبەربردنی نوێ هاتووەتە ئاراوە. دیارە هەولێریش سەردەستەی ئەم گۆڕانكاریانە بووه كه له‌م سه‌رده‌مه ڕوویانداوه به گوێره‌ی پەرتووكی (دوو ساڵ لەكوردستان ) كە بیرەوەرییەكانی (دەبلیو- ئار-ئێچ) كەئەفسەرێكی ئینگلیزە هه‌روه‌ها یەكەم یاریدەدەری دادوەری رامیاری بووە لەهەولێر، پاشان كە هەولێر بووەتە پارێزگا هەر بەخۆی بووە بە دادوەری ڕامیاری ئەم شارە، به‌گوێره‌ی گێرانه‌وه‌كانی ده‌ڵێ: ” رۆژی (5/11/1919) بروسكەیەكم پێگەیشت كە بەدادوەری رامیاری پارێزگای نوێی هەولێر دامەزراوم كە لەڕۆژی (1/1/11919) بڕیاری بوونی بەپارێزگا دەرچوو بوو” . بەم پێیە هەولێر لەو ڕۆژەوە بووە بە پارێزگا واتە رۆژی (1/11/1919) بەڵام دووای پێكەوەنانی دەوڵەتی عێراق و لكاندنی كوردستان بەعێراقەوە، ئەم جۆرە پلەو پایانە دەدرانەوە خەڵكی وڵاتەكە، شاری هه‌وڵیریش به درێژایی 99ساڵی رابردوو له ساڵی 1923 وه تا ئه‌مڕۆ 42كه‌س بوونه‌ته پارێزگاری ئه‌م شاره كه به احمد عوسمان له 1923 ده‌ست پێ ده‌كات تائیستا كه 2022 ئومید خۆشناو ئه‌و ئه‌ركه‌ی پیسپێردراوه. سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر پێكدێت له 169 گه‌ڕه‌ك كه بریتین له گه‌ڕه‌كه‌كانی: قه‌ڵات، ته‌حجیل سێتاقان، ناوبازاڕ، كوران، خانه‌قا، زانیاری، سه‌یداوه، عه‌ره‌بان، مناره، مسته‌وفی، ته‌یراوه، به‌ختیاری، په‌رله‌مان، سه‌لاحه‌دین، شۆڕش، خه‌ونه‌كان، كانی، كورانی عنكاوه، كوێستان، ناز، كورانی نوێ، ئیتالی2، سۆلاف، ئازادی نوێ، ئه‌ڵمانی، نۆبل، هه‌رشه‌م1، بیابان، پانك، میدیا ستی، زین ستی، شاری ئارام، گوندی لوبنانی، برایه‌تی1، برایه‌تی2، خانزاد1، خانزاد2، راپه‌رین، سه‌فین1، سه‌فین2، سه‌فین3، سێبه‌ردان، ئه‌ندازیاران، گوڵان1، گوڵان2، هه‌ولێری نوێ 1، هه‌ولێری نوێ2، هه‌ولێری نوێ3، هه‌ولێری نوێ4، گۆڕستانی باكور، ئاشتی ستی، ته‌لار ستی، فیوچه‌ر ستی، دووبه‌ی ستی، مارینا1، مارینا2،مارینا3، شاری هیوا، ماس ستی، ئیسكان، باداوه، حه‌مرین، خه‌بات، زانایان، زیلان1، زیلان2، سه‌روه‌ران، شاره‌وانی، سه‌روه‌ران، زیلان1، زیلان2، زیلان3، زیلان4، زیلان5، زیلان6، شاره‌وانی، چنار، چوارچرا1، چوارچرا2، گه‌لاوێژ1،گه‌لاوێژ2، گه‌لاوێژ3، گه‌لاوێژ4، كارێزان1، كارێزان2، كارێزان3، مامۆستایان1، مامۆستایان2، 8حه‌سارۆك، موفتی، هه‌ڤالان، مناره ستی، كامه‌رانستی، چاو‌دێر ستی، شاری زه‌یتون، هانا ستی، ئازادی1، ئازادی2، ئه‌ندازیاران، ژیان1، ژیان2، پیشه‌سازی باشور1، پیشه‌سازی باشور2، رۆشنبیری1، رۆشنبیری2، رۆشنبیر3، رۆناكی، راستی1، راستی2، مهاباد، زانكۆ1، زانكۆ2، مامۆستایانی زانكۆ، كۆرستانی باشور، كۆماری، ماجیداوه، مه‌نتكاوه، خانوه‌كانی شه‌هیدان، ئاسوده ستی، به‌هار1، به‌هار2، پاركی شه‌هید سامی، رزگاری1، رزگاری2، سه‌ربه‌ستی1، سه‌ربه‌ستی2، سه‌ربه‌ستی3، سه‌ربه‌ستی4، شادی1، شادی2، شادی3، كوردستان1، كوردستان2، كوردستان3، گوندی ئیتالی1، گوندی ئینگلیزی، نه‌ورۆز1، نه‌ورۆز2، مناره نه‌ورۆز، نشتیمان، ماردین، ئالان، ئیمایه‌ر، سه‌ركارێز، قه‌ته‌وی1، قه‌ته‌وی2.به‌رده‌وام له گه‌وره بوون و زیادبووندایه. شاری هه‌ولێر له ڕووی كارگێری و ئیدارییه‌وه پیكدێت له 10 قه‌زا و 34 نه‌حیه كه قه‌زاكان بریتین له : قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر،قه‌زای خه‌بات، قه‌زای ده‌شتی هه‌ولیر،قه‌زای شه‌قڵأوه، قه‌زای مخمور،قه‌زای چۆمان، قه‌زای ره‌واندز، قه‌زای سۆران، قه‌زای كۆیه،قه‌زای مێرگه‌سۆر. نه‌حیه‌كانیش بریتیتن له: نه‌حیه‌ی قه‌سرێ، نه‌حیه‌یباسرمه، نه‌حیه‌ی بالیسان، نه‌حیه‌ی پیران، نه‌حیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، نه‌حیه‌ی ئاشتی، نه‌حیه‌ی بارزان، نه‌حیه‌ی به‌حركه، نه‌حیه‌ی ته‌قته‌ق، نه‌حیه‌ی خه‌لیفان، نه‌حیه‌ی داره‌توو، نه‌حیه‌ی سیده‌كان، نه‌حیه‌ی سمێلان. نه‌حیه‌ی رزگاری. نه‌حیه‌ی سێگردكان، نه‌حیه‌ی داره شه‌كران،نه‌حیه‌ی سه‌لاحه‌دین نه‌حیه‌ی سكتان نه‌حیه‌ی دیانا نه‌حیه‌ی شه‌مامك نه‌حیه‌ی شۆرش نه‌حیه‌ی قه‌راج نه‌حیه‌ی قوشته‌په نه‌حیه‌ی شیروان مه‌زن نه‌حیه‌ی كه‌سنه‌زان نه‌حیه‌ی كه‌ورگۆسك نه‌حیه‌ی گۆڕه‌توو نه‌حیه‌ی مه‌زنێ نه‌حیه‌ی هیران نه‌حیه‌ی گه‌ڵاڵه نه‌حیه‌ی گوێڕ نه‌حیه‌ی هه‌ریر نه‌حیه‌ی وه‌رتێ نه‌حیه‌ی عنكاوه.
ده‌رباره‌ى هه‌ولێر
ده‌وڵه‌مه‌ند له نه‌ریت
ناوى كۆنى ئه‌ربیل، (هه‌ولێر)ه كه به ماناى شارێك دێت كه خۆرى تێدا په‌رستراوه، هه‌ر له‌ساڵى ٢٣٠٠ ى پێش زاینیشه‌وه قه‌ڵاى هه‌ولێر پێگه‌یه‌كى گرنگى بازرگانیى و فره كه‌لتوورى نه‌ته‌وه‌ى جیا جیا بووه.
شارى هه‌ولێر (ئه‌ربیل) كۆنترین شارى زیندووى جیهانه، پایته‌ختى هه‌رێمى فیدرِاڵى كوردستانه و به دوورى ٣٥٠كم ده‌كه‌وێته باكورى به‌غدا له ناوچه‌یه‌كى به پیت و ده‌وڵه‌مه‌ندى نێوان دوو ڕووبار (زێى گه‌وره‌و زێى بچووك).له‌سه‌ده‌ى بیست و سێیه‌مینى پێش زایندا ناوچه‌كه پردێكى په‌رِینه‌وه‌ى گرنگ بوو له نێوان ڕۆژ هه‌ڵات و ڕۆژ ئاوادا و چه‌ند سه‌رده‌مانێكیش ئاشوریى و فارس و عوسمانیى و عه‌ره‌به‌كان فەرمانڕەواییان تێدا كردووه.
نزیكه‌ى دوو هه‌زار ساڵ پێش زایین ناوى (ئه‌ربیل) له نووسینه پیرۆزه‌كانى سۆمه‌رییه‌كاندا وه‌كو (ئۆربلۆم) یاخود (ئۆربیلیۆم) هاتووه، هه‌روه‌ها له ده‌قه‌كانى بابلیى و ئاشورییه‌كانیشدا وه‌كو (ئه‌ربائیلۆ). ناوه كوردییه‌كه‌ى هه‌ولێر له سه‌رده‌مێكى زووه‌وه په‌یدا بووه و ئه‌و ناوه ئاماژه‌یه‌كه بۆ قه‌ڵا و مناره . به درێژایى مێژوو هه‌ولێر مه‌ڵبه‌ندى كه‌لتوور و بازرگانیى بوو له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌ولێر ناوه‌كۆنه كوردییه‌كه‌ى (ئه‌ربیل) به ماناى شارێك دێت كه خۆرى تێدا په‌رستراوه و ڕووناكى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا دره‌وشاوه‌ته‌وه. له‌سه‌ر ڕێگاى دێرینى بازرگانیى نێوان ئه‌وروپا و ئیمپڕاتۆرییه‌تى چینییدا. خۆر ئێستاش جێگایه‌كى گرنگى له ناوه‌ڕاستى ئاڵاى كوردییدا گرتووه.
قه ڵاى هه‌ولێر وه‌كو سه‌نگه‌ر و دیوى ناوه‌وه‌ى شار. ماوه‌ى پێنج هه‌زار ساڵه ئاوه‌دانه و هه‌میشه پێگه‌یه‌كى گرنگى بازرگانیى و فره كلتوورى نه‌ته‌وه‌ى جیا جیا بووه . ئێستا به هاوكاریى ڕێکخڕاوی یونسكۆ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه له داهاتووشدا ده‌بێته مۆزه‌خانه‌یه‌كى كراوه .
هه‌ولێر ئێستا پایته‌ختى كوردستانه، به ژماره‌ى دانیشتوانى زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س، سێیه‌مین گه‌وره شارى عێڕاقه و خێراترین شاره له گه‌شه‌سه‌ندندا. عه‌نكاوه كه به‌شى كریستیانه‌كانی شاره‌كه‌یه، ئێستا ژماره‌ى دانیشتوانى نزیكه‌ى بیست هه‌زار كه‌سه.
فراوان بوونى ژماره‌ى دانیشتوان :
خه‌ڵك به‌مه‌به‌ستى كاركردن و به‌هۆى سه‌قامگیرییه‌وه ڕووده‌كه‌نه كوردستان
كوچكردنی زیاتر له ٢١٢٠٠٠ كه‌س له ساڵى ٢٠٠٣ بۆ كوردستان.
كوردستان : ٥,٠٠٠,٠٠٠ له ساڵى ٠٠٨ ٢
هه‌ولێر : ١,٣٠٠,٠٠٠ له ساڵى ٢٠٠٨
ده‌رباره‌ی هه‌ولێر
لەسەردەمی حكومڕانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هەولێر قەزایەك بووە سەر بە لیوای موسڵ، بەڵام دوای نەمانی ئەوان و هاتنی ئینگلیز بۆناوچەكە، ئالوگۆڕ بەسەر شێوەی فەرمانداری دام‌و دەزگاكان هاتووەو جۆری بەڕێوەبەربردنی نوێ هاتووەتە ئاراوە. دیارە هەولێریش سەردەستەی ئەم گۆڕانكاریانە بووه كه له‌م سه‌رده‌مه ڕوویانداوه به گوێره‌ی پەرتووكی (دوو ساڵ لەكوردستان ) كە بیرەوەرییەكانی (دەبلیو- ئار-ئێچ) كەئەفسەرێكی ئینگلیزە هه‌روه‌ها یەكەم یاریدەدەری دادوەری رامیاری بووە لەهەولێر، پاشان كە هەولێر بووەتە پارێزگا هەر بەخۆی بووە بە دادوەری ڕامیاری ئەم شارە، به‌گوێره‌ی گێرانه‌وه‌كانی ده‌ڵێ: ” رۆژی (5/11/1919) بروسكەیەكم پێگەیشت كە بەدادوەری رامیاری پارێزگای نوێی هەولێر دامەزراوم كە لەڕۆژی (1/1/11919) بڕیاری بوونی بەپارێزگا دەرچوو بوو” . بەم پێیە هەولێر لەو ڕۆژەوە بووە بە پارێزگا واتە رۆژی (1/11/1919) بەڵام دووای پێكەوەنانی دەوڵەتی عێراق و لكاندنی كوردستان بەعێراقەوە، ئەم جۆرە پلەو پایانە دەدرانەوە خەڵكی وڵاتەكە، شاری هه‌وڵیریش به درێژایی 99ساڵی رابردوو له ساڵی 1923 وه تا ئه‌مڕۆ 42كه‌س بوونه‌ته پارێزگاری ئه‌م شاره كه به احمد عوسمان له 1923 ده‌ست پێ ده‌كات تائیستا كه 2022 ئومید خۆشناو ئه‌و ئه‌ركه‌ی پیسپێردراوه.
سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر پێكدێت له 169 گه‌ڕه‌ك كه بریتین له گه‌ڕه‌كه‌كانی: قه‌ڵات، ته‌حجیل سێتاقان، ناوبازاڕ، كوران، خانه‌قا، زانیاری، سه‌یداوه، عه‌ره‌بان، مناره، مسته‌وفی، ته‌یراوه، به‌ختیاری، په‌رله‌مان، سه‌لاحه‌دین، شۆڕش، خه‌ونه‌كان، كانی، كورانی عنكاوه، كوێستان، ناز، كورانی نوێ، ئیتالی2، سۆلاف، ئازادی نوێ، ئه‌ڵمانی، نۆبل، هه‌رشه‌م1، بیابان، پانك، میدیا ستی، زین ستی، شاری ئارام، گوندی لوبنانی، برایه‌تی1، برایه‌تی2، خانزاد1، خانزاد2، راپه‌رین، سه‌فین1، سه‌فین2، سه‌فین3، سێبه‌ردان، ئه‌ندازیاران، گوڵان1، گوڵان2، هه‌ولێری نوێ 1، هه‌ولێری نوێ2، هه‌ولێری نوێ3، هه‌ولێری نوێ4، گۆڕستانی باكور، ئاشتی ستی، ته‌لار ستی، فیوچه‌ر ستی، دووبه‌ی ستی، مارینا1، مارینا2،مارینا3، شاری هیوا، ماس ستی، ئیسكان، باداوه، حه‌مرین، خه‌بات، زانایان، زیلان1، زیلان2، سه‌روه‌ران، شاره‌وانی، سه‌روه‌ران، زیلان1، زیلان2، زیلان3، زیلان4، زیلان5، زیلان6، شاره‌وانی، چنار، چوارچرا1، چوارچرا2، گه‌لاوێژ1،گه‌لاوێژ2، گه‌لاوێژ3، گه‌لاوێژ4، كارێزان1، كارێزان2، كارێزان3، مامۆستایان1، مامۆستایان2، 8حه‌سارۆك، موفتی، هه‌ڤالان، مناره ستی، كامه‌رانستی، چاو‌دێر ستی، شاری زه‌یتون، هانا ستی، ئازادی1، ئازادی2، ئه‌ندازیاران، ژیان1، ژیان2، پیشه‌سازی باشور1، پیشه‌سازی باشور2، رۆشنبیری1، رۆشنبیری2، رۆشنبیر3، رۆناكی، راستی1، راستی2، مهاباد، زانكۆ1، زانكۆ2، مامۆستایانی زانكۆ، كۆرستانی باشور، كۆماری، ماجیداوه، مه‌نتكاوه، خانوه‌كانی شه‌هیدان، ئاسوده ستی، به‌هار1، به‌هار2، پاركی شه‌هید سامی، رزگاری1، رزگاری2، سه‌ربه‌ستی1، سه‌ربه‌ستی2، سه‌ربه‌ستی3، سه‌ربه‌ستی4، شادی1، شادی2، شادی3، كوردستان1، كوردستان2، كوردستان3، گوندی ئیتالی1، گوندی ئینگلیزی، نه‌ورۆز1، نه‌ورۆز2، مناره نه‌ورۆز، نشتیمان، ماردین، ئالان، ئیمایه‌ر، سه‌ركارێز، قه‌ته‌وی1، قه‌ته‌وی2.به‌رده‌وام له گه‌وره بوون و زیادبووندایه.
شاری هه‌ولێر له ڕووی كارگێری و ئیدارییه‌وه پیكدێت له 10 قه‌زا و 34 نه‌حیه كه قه‌زاكان بریتین له : قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر،قه‌زای خه‌بات، قه‌زای ده‌شتی هه‌ولیر،قه‌زای شه‌قڵأوه، قه‌زای مخمور،قه‌زای چۆمان، قه‌زای ره‌واندز، قه‌زای سۆران، قه‌زای كۆیه،قه‌زای مێرگه‌سۆر.
نه‌حیه‌كانیش بریتیتن له: نه‌حیه‌ی قه‌سرێ، نه‌حیه‌یباسرمه، نه‌حیه‌ی بالیسان، نه‌حیه‌ی پیران، نه‌حیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، نه‌حیه‌ی ئاشتی، نه‌حیه‌ی بارزان، نه‌حیه‌ی به‌حركه، نه‌حیه‌ی ته‌قته‌ق، نه‌حیه‌ی خه‌لیفان، نه‌حیه‌ی داره‌توو، نه‌حیه‌ی سیده‌كان، نه‌حیه‌ی سمێلان. نه‌حیه‌ی رزگاری. نه‌حیه‌ی سێگردكان، نه‌حیه‌ی داره شه‌كران،نه‌حیه‌ی سه‌لاحه‌دین نه‌حیه‌ی سكتان نه‌حیه‌ی دیانا نه‌حیه‌ی شه‌مامك نه‌حیه‌ی شۆرش نه‌حیه‌ی قه‌راج نه‌حیه‌ی قوشته‌په نه‌حیه‌ی شیروان مه‌زن نه‌حیه‌ی كه‌سنه‌زان نه‌حیه‌ی كه‌ورگۆسك نه‌حیه‌ی گۆڕه‌توو نه‌حیه‌ی مه‌زنێ نه‌حیه‌ی هیران نه‌حیه‌ی گه‌ڵاڵه نه‌حیه‌ی گوێڕ نه‌حیه‌ی هه‌ریر نه‌حیه‌ی وه‌رتێ نه‌حیه‌ی عنكاوه.
Post author
Updated on کانونی دووهەم 25, 2022 by protex
Local expert from NYC
Years as travel editor for a NYC newspaper shaped my understanding of several special things. I love to convey the wonder and "whoa's!" of places I go, and I am always eager to share relevant tips to people like me, mainly etiquette and emotions.Comments
More posts