گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

دووەمین حاڵەتی تای خوێن بەربوون لەکۆیە تۆمارکرا

هەواڵ

دووەمین حاڵەتی تای خوێن بەربوون لەکۆیە تۆمارکرا

تەندروستی کۆیە، داوای خۆپارێزی لەهاولاتیانی دەکات، لەئەگەری توشبوون بەنەخۆشی تای خوێن بەربوون.

هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندروستی کۆیە گوتی: “ئەمڕۆ حالەتێکی تری نەخۆشی تای خوێن بەربوون لەکۆیە تۆمارکرا، کە گەنجێکی تەمەن 19ساڵانە و دانیشتووی نێو قەزای کۆیەیە، ئێستا لەنەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر، لەژێر چاودێریدایە”.

وتەبێژی تەندروستیی کۆیە ئاماژەی بەوەکرد؛ گومان دەکرێت، هۆکاری توشبوونی بۆ ئەوە بگەڕێتەوە، رۆژی جەژن لەگەل چەند کەسێک قوربانی کردووە.

ئەمە دووەمین حالەتی تووشبوونە بەنەخۆشی تای خوێن بەربوون لەکۆیە، پێشتر کەسێک بەم پەتایە بەم نەخۆشییە گیانی لەدەستدا.

ئەربیل لایف – شاجوان هێمن