گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

دوو شوێن بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوونى کرێنشینان دیاریکرا

هەواڵ

دوو شوێن بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوونى کرێنشینان دیاریکرا

لەهەولێر بۆ دروستكردنى یەکەکانى نیشتەجێبوونى کرێنشینان، دوو شوێنى شیاو ده‌ستنیشانكرا کە دەکەوێتە نێوان شەقامى 120م و 150مەتری.

ئەمرۆ سێشەممە 2022.8.30 دوابەدواى فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەى دروستکردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان و كەمدەرامەتان لەسەرتاسەرى هەرێمى کوردستان، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئامادەبوونى چەندین بەرپرسی پەیوەندیدار، کۆبوونەوەیەک سەبارەت بەو یەكەی نیشتەجێبووانەی لەهەولێرى پایتەخت دروست دەكرێت بەرێوەچوو.

لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، تیشکى خستەسەر پەلەکردن لە جێبەجێکردنی فەرمان و ڕاسپاردەکان سەرۆکى حکومەتى هەرێم و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاریدا بە دەستنیشانکردنى دوو شوێنى شیاو کە دەکەوێتە نێوان شەقامى 120م و 150مەتری بۆ دروستکردنى ئەو یەکە نیشتەجێبووانەى لە هەولێر دروست دەکرێن.

لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، دواى گفتوگۆكردن سەبارەت بە وردەکاری هونەریی و دیزاین و چۆنیەتى دروستکردن و دەستپێکردنى پرۆژەکە، پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: “جگە لە دیاریکردنی ئەو دوو شوێنە، دەبێت لە ڕێگەی باشترین وەبەرهێنەرانی کوردستان، یەکەکان بە باشترین و چاکترین کوالێتى و شێواز دروستبکرێت”.