گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

دەربارەی ئەربیل لایف

ئەربیل لایف گەورەترین تۆڕی سۆشیال میدیای سنوری پارێزگای هەولێرە

دەربارەی تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف

ئەربیل لایف پێک دێت لە تۆڕێکی گەورەی سۆشیال میدیایی تایبەت بەسنووری پارێزگای هەولێر، کە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بابەتەکان بڵاو دەکرێنەوە، مۆڵەتی فەرمی  کارکردنی لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی .کوردستان پێدراوە وەک ماڵپەڕ

ئەربیل لایف و بەشەکانی تری سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف.

تۆڕی سۆشیاڵ میدیایی ئەربیل لایف ماندونەناسانە  لەلایەن چەند گەنجێکی ئەم شارە بەڕێوەدەبردرێت، دوور لە ئامانجی سیاسی و ئاراستەکراو و دینی و شارچییەتی، ئامانچ لە دانانی ئەربیل لایف لۆ خزمەتکردنی شارو هاوشاریان و سنوری پارێزگای هەولێرە بێ جیاوازی سیاسی و دینی و نەتەوایەتی و هتر… لەڕێگایی گەیاندنی کەم و کوڕی و گلەیی و داواکاری هاوڵاتییان بە بەرپرسانی بەرپرسیار، وە گەیاندنی پەیام و بڵاوکراوەکانی دامودەزگا و کارگێرییەکان بە هاوڵاتیان لە پێناو هۆشیاری و ئاگاداربوون لە گۆڕانکاری زانیاری نوێی پەیوەست بەژیانی هاوڵاتییان، بە ڕێگایەکی دروست و دوور لە ئامانجی سیاسی و یەکتر شکاندن و ناوزڕاندن.

سەرچاوەی داراییمان هێزی ئەو گەنجە ماندونەناسانەیە کە شەو ڕۆژ خەریکی وەڵامدانەوەی نامەی هاوڵاتیان و دانانی داواکاریەکانیانین، وەهەروەها ئەو داهاتەی کە لەبەرامبەر دانانی رێکلام بەدەستی دەهێنین بۆ ناوەندە بازرگانییەکانی ئەم شارە.

مانای لۆگۆی ئەربیل لایف

Full-Screen-Smartphone-and-laptop-Mockup-design

لۆگۆی ئەربیل لۆگۆی فەرمی و دروستکراوی تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایفە، لۆگۆی ئەربیل لایف شێوەی بازنەی وەرگرتووە ئەو شێوە بازنەییەش دوو هێما ومانا دەگەیەنێت

یەکەمیان هێمایە بۆ قەڵای هەولێر کە بەشێوەی بازنەیی دروستکراوە لە ناوەڕاستی شاری هەولێر

دووەم بەمانایی نەخشەیی شاری هەولێر دێت کە بەردەوام بە شێوەی بازنەیی بەدەوری قەڵاتەوە فراوان دەبێت و گەورە دەبێت

وەهەروەها ئەو هێلە باریک و ئەستوورانەی کە بەشێوەی بازنەی بەدەوری بازنەیی لۆگۆوەن هێمان بۆ شەقامە بازنەییەکانی شاری هەولێر کە بەشێوەی بازنەیی بەدەوری شاردا دەسوڕێنەوە وەک شەقامەکانی ٣٠مەتری و ٤٠مەتری و ٦٠مەتری و ١٠٠مەتری و ١٢٠ مەتری.

دوو هێلە ڕاستەکەی ناو لۆگۆ کە هەردوو وشەی ( ئەربیل ، لایف )یان پێکەوە بەستووتەوە بەمانایی ئەو شەقامە ڕێکانەی شاری هەولێر دێن کە رێک لەشارە وە درێژ دەبنەوە بۆ دەرەوەی شار وەک شەقامەکانی کۆیە و کەرکوک

لۆگۆی ئەربیل لایف لە دوو ڕەنگی سەرەکی پێکهاتووە کە دوورن لە مانایی ڕەنگی حیزبی و مانایی سیاسی هەردوو ڕەنگەکان ڕەنگی هەڵبژێردراوی هەر دوو ساڵەکانی ٢٠١٣ و ٢٠١٩ن کە بەڕەنگی ساڵ لە جیهاندا ناسراون