بەگوێرەی یاسای پارێزگاکان نۆ رۆژ کات بۆ دیاریکردنی پارێزگاری هەولێر ماوە، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێریش رایگەیاند؛ ئەمڕۆ دووشەممە دەنگدان لەسەر دیاریکردنی پارێزگاری نوێی هەولێر بەڕێوەدەچێت، سێ کەسیش بۆ پۆستی پارێزگار خۆیان بەربژێر کردووە. مەریوان پیرباڵ، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: کاژێر 10:30ـی بەیانیی رۆژی دووشەممە 8-2-2021 ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کۆدەبێتەوە، تێیدا دەنگ بۆ دیاریکردنی پارێزگاری نوێی هەولێر دەدرێت. پۆستی پارێزگاری هەولێر بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا، پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەهۆی کۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری پێشووی هەولێر، لە 18-11-2020ـەوە ماوەی 81 رۆژە پۆستی پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێت. مەریوان پیرباڵ باسی لەوەشکرد، سێ کەس خۆیان بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر بەربژێر کردووە، ئەوانیش هەر یەک لە ئومێد عەبدولڕەحمان (ئومێد خۆشناو) سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان و پارێزەران ئومێد پالانی و سەدرەدین قادرن کە خۆیان وەکو بێلایەن بەربژێر کردووە. بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئەوەشی گوت؛ لەکۆی دەنگی 30 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، بەربژێر پێویستی بە 15+1ـی دەنگی ئەنجوومەنەکە دەبێت. “ئومێد خۆشناو، بەربژێری پارتی شانسی دەرچوونی بە پارێزگار زیاترە و 17 دەنگی مسۆگەری هەیە”. ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە چەند رۆژی رابردوودا بانگهێشتی بۆ خۆ بەربژێرکردنی بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر کرد، پاشان لە 6-2-2021 بەرنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکەی راگەیاند. بەپێی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009 بۆ پارێزگاکان، ئەگەر لە 90 رۆژ زیاتر بێت ئینجا پارێزگار خانەنشین دەکرێت و کەسێک بە وەکالەت لە جێگەی دادەنرێت، ئەو کەسە هەموو دەسەڵاتی پارێزگاری هەیە لە رووی ئیداری و یاساییەوە کارەکان جێبەجێ دەکات. مەریوان پیرباڵ دەڵێت، “ئێستاش هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت هەموو دەسەڵاتێکی ئیداری، یاسایی و دارایی هەیە، بۆیە کێشەیەکی ئیداری و یاسایی ئەو تۆمان نییە کە لە دیاریکردنی پارێزگار پەلە بکەین”. لە بڕگەی یەکەمی ماددەی 20 دا هاتووە، “لە ئەگەری ئامادەنەبوونی پارێزگاردا یەکێک لە جێگرەکانی ماوەی ئامادەنەبوونی بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکەی جێی دەگرێتەوە”. لە بڕگەی دووەمیشدا هاتووە “لەبارێکدا کە پارێزگار نەتوانێت ئەرکەکانی راپەڕێنێت لەبەر هۆی تەندروستی بۆ ماوەیەک کە زیاتربێت لە سێ مانگ ئەوا خانەنشین دەکرێت و پێویستە لەسەر ئەنجوومەن پارێزگارێکی نوێ بە هەمان ئەو شێوازەی لەم یاسایەدا هاتووە هەڵبژێرن، تاوەکو کاتی هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێش یەکێک لە جێگرەکانی بە کارەکانی هەڵدەستێت”.
دەنگ بۆ دیاریکردنی پارێزگاری نوێی هەولێر دەدرێت

Post author
Local expert from NYC
Years as travel editor for a NYC newspaper shaped my understanding of several special things. I love to convey the wonder and "whoa's!" of places I go, and I am always eager to share relevant tips to people like me, mainly etiquette and emotions.Comments
More posts