گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

رۆژی وەرزشی کوردستان بەرێوەدەچێت

وەرزش

رۆژی وەرزشی کوردستان بەرێوەدەچێت

٢٥ی ئەم مانگە رۆژی وەرزشی کوردستانە، لەسەرتاسەری کوردستان زیاتر لە بیست چالاکی وەرزشی ئەنجامدەدرێت.

رۆژی شەممە ٢٥/٦/٢٠٢٢ وەک رۆژی وەرزشی کورستان دیاریکراوە و لەم رۆژەدا چەندین چالاکی وەرزشی لەزۆربەی شار و شارۆچکەکان و لەسەرئاستی کوردستان بۆ وەرزشوانان ڕێکدەخرێت.

لە شاری هەولێری پایتەخت چەندین چالاکی ئەنجام دەدرێت، ماراسۆنێکی بەرفراوانی راکردن بەرێوەدەچیت، هەروەها دیداری رۆژی وەرزشی کوردستان کە خۆی لە دوو پانێڵ دەبینێتەوە بەڕێوەدەچێت.

چەندین چالاکی تری وەک، چاڵێنجی بەرزترین بازدان لەسەنتەری شاری هەولێر، لەگەڵ دوو پاڵەوانییەتی تێنسی سەر زەوی و تۆپی سەرمێز ئەنجام دەدرێت، هاوکات خولی فێرگەکانی تۆپی پێ و چالاکی وەرزشی تایبەت بە خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەدەچێت.

ساڵی ٢٠١٩ بەهەوڵی چەندین کەسایەتی وەرزشی لەکوردستان، رۆژی وەرزشی کوردستان دیاریکرا و ئەمساڵ سێیەمین ساڵی بەرێوەچوونی چالاکییەکانی رۆژی وەرزشی کوردستانە.

زیرەک میهری | ئەربیل لایف