ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر 9 بڕیاری لەبارەی رێکارەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەرکرد. لەمەودوا هەر کەسێک پابەندی بەستنی ماسک نەبێت رێکاری تووندی یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر.ئەمشەو یەکشەممە 28-03-2021، به سهرپهرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەدیوانی پارێزگا کۆبووەوە. ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر لەبارەی دۆخی کۆرۆنا لە هەولێر دەڵێت “دۆخەکە هەستیارە و رەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆژ لەدوای رۆژ لەهەڵکشان و تەشەنەسەندن دایە.” ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر دەشڵێت، بە رەچاوکردنی کار و کەسابەت و بژێوی ژیانی هاووڵاتییان، “بژاردەی کەرەنتین و قەدەخەی تەواوەتی هاتووچۆمان هەڵنەبژارد، بەڵام ئەگەر هاووڵاتییانی شارەکەمان پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان نەبن بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) ئەوا لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و سەلامەتی گشتی دەست بەجێبەجێکردنی بژاردەی دووەم دەکەین.” لە راگەیێندراوەکەدا ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات، پابەندبن، “تاوەکو بارودۆخەکە و رەوشی تەندروستی لەوەی هەیە سەختر نەبێت.” دەقی بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر یهكهم: دوای وەرگرتنی راو سەرنجی لیژنەی زانستی و لیژنەی تەندروستی سەبارەت بە هەستیاری و مەترسیداری هەڵکشان و تەشەنەسەندنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیادبوونی مەترسییەکانی رۆژ دوای رۆژ بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان، تەواوی هێزەکانی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پۆلیسی هاتووچۆ، پۆلیسی شارەوانی و تیمەکانی شارەوانیمان دەستکراوە کردەوە لە وەرگرتنی رێکاری تووندی یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو کەس و لایەنانەی رەچاوی جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) نابن، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان دەکەین، بۆ پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و سەلامەتی گشتیی شارەکەمان، پابەندبن بە رێکارەکانی خۆپارێزی بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) بەپێچەوانەوە هەرکەسێک سەرپێچی بکات رێکاری تووندی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر. دووەم: بە هەموو شێوەیەک، هەموو جۆرە گردبوونەوە و کۆبوونەوە و کۆڕ و سمینار و کۆنفراس، لە هۆڵ، باخچە، شوێنی گشتیی کراوە و داخراو قەدەخەیە و هۆڵهكانی سینەما لە سەرجەم مۆڵ و بازاڕەکان داخراو دهبن. هێزەکانی ناوخۆ و تیمهكانی شارەوانی بەوردی چاودێری دەکەن و هەر کەس و لایەنێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر. سێیەم: تەواوی ئەو شوێنانەی کە کراوەن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنەگشتی و بازرگانییەکان)، دەبێت سەرجەم رێنامییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) و دروستنەکردنی قەرەباڵخی، بەپێچەوانەوە ههرشوێنێك پابەند نەبێت، لەلایەن تیمەکانی شارەوانی و مەفرەزەی گەڕۆک، رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتبەر و شوێنەکەی دادەخرێت. چوارەم: دامەزراوە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی سنووری پارێزگاکەمان، تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێدەکەن، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) و دروستنەکردنی گردبوونەوە و قەرەباڵخی، هیچ هاووڵاتییەک بۆی نییە بۆ راییکردنی مامەڵەکانی بەبێ بەستنی (دەمامک) بچێتە نێو هیچ فەرمانگە و دامودەزگایەکی حکومی، هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە رووبەڕووی رێکاری تووندی یاسایی و ئیداری دەبنەوە. پێنجەم: کافتریا و یانە و چێشتخانەکان، دەبێت خزمەتگوزارییەکانیان لەدەرەوە و لە باخچەکان پێشکەش بە میوانانەکانیان بکەن، رەچاووی دووری مەودای مێزەکان بکەن، ئەوانەشی کە باخچەیان نییە، پێویستە لە ژوورەوە ژمارەی میوانەکانیان سنووردار بکەن و پەنجەرە و دەرگاکان کراوە بكهن بۆئەوەی هەواگۆڕکێ هەبێت، لەکاتی پشکنینی لیژنەکانی تایبەت بە چاودێریکردن، هەر شوێنک پابەند نەبێت بەو بڕیارە و سەرپێچی بکات، رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر و شوێنەکەی دادەخرێت. شەشەم: پرسەدانان لە کۆڵان، هۆڵ، ماڵ، ژێرخێوەت، باخچە و هەرشوێنێکی دیکە قەدەخەیە، بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک راسپێردراون و بەرپرسیارن، هەرکەسێک پابەند نەبێت رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە. حەوتەم: سەرجەم شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی (تایبەت، بارهەڵگر و کرێ) دەبێت خۆیان و سەرنشینەکانیان (دەمامک) ببەستن و پابەندی رێناماییە تەندروستییەکان بن، هەر کەسێک سەرپێچی لەم بڕیارە بکات، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ و مەفرەزەکانی رێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر. هەشتەم: دۆخەکە هەستیارە و رەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆژ لەدوای رۆژ لەهەڵکشان و تەشەنەسەندن دایە، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بەڕەچاوکردنی کار و کەسابەت و بژێوی ژیانی هاووڵاتییان، بژاردەی کەرەنتین و قەدەخەی تەواوەتی هاتووچۆی هەڵنەبژارد، بەڵام ئەگەر هاووڵاتییانی شارەکەمان پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان نەبن، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک)، ئەوا لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و سەلامەتی گشتی، دەست بەجێبەجێکردنی بژاردەی دووەم دەکەین، بۆیە داوا لەهەموولایەک دەکەین پابەندبن، تاوەکو بارودۆخەکە و رەوشی تەندروستیی لەوەی هەیە سەختر نەبێت. نۆیەم: لەبەیانییەوە رۆژی دووشەمە 2021.3.29، هێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی و پۆلیسی هاتووچۆ) لە شوێنەکان مەفرزە دادەنێن، بۆ چاودێریکردنی هاوڵاتییان و پابەندبوونیان بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان، بۆ چاودێریکردنی دامەزراوە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکانیش، لیژنەی نهێنیمان دەبێت و چاودێری تەواوی فەرمانگە و فەرمانبەرانیان دەکات. ئەو بڕیارانە سهرجهم قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە و لە کاژێر 12ی ئەمشەو 28 / 29ی 03-2021 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
رێکاری نوێ بلاوکرانەوە
ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر 9 بڕیاری لەبارەی رێکارەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەرکرد.
لەمەودوا هەر کەسێک پابەندی بەستنی ماسک نەبێت رێکاری تووندی یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر.ئەمشەو یەکشەممە 28-03-2021، به سهرپهرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەدیوانی پارێزگا کۆبووەوە. ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر لەبارەی دۆخی کۆرۆنا لە هەولێر دەڵێت “دۆخەکە هەستیارە و رەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆژ لەدوای رۆژ لەهەڵکشان و تەشەنەسەندن دایە.” ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر دەشڵێت، بە رەچاوکردنی کار و کەسابەت و بژێوی ژیانی هاووڵاتییان، “بژاردەی کەرەنتین و قەدەخەی تەواوەتی هاتووچۆمان هەڵنەبژارد، بەڵام ئەگەر هاووڵاتییانی شارەکەمان پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان نەبن بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) ئەوا لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و سەلامەتی گشتی دەست بەجێبەجێکردنی بژاردەی دووەم دەکەین.” لە راگەیێندراوەکەدا ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات، پابەندبن، “تاوەکو بارودۆخەکە و رەوشی تەندروستی لەوەی هەیە سەختر نەبێت.”
دەقی بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر یهكهم: دوای وەرگرتنی راو سەرنجی لیژنەی زانستی و لیژنەی تەندروستی سەبارەت بە هەستیاری و مەترسیداری هەڵکشان و تەشەنەسەندنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیادبوونی مەترسییەکانی رۆژ دوای رۆژ بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان، تەواوی هێزەکانی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پۆلیسی هاتووچۆ، پۆلیسی شارەوانی و تیمەکانی شارەوانیمان دەستکراوە کردەوە لە وەرگرتنی رێکاری تووندی یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو کەس و لایەنانەی رەچاوی جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) نابن، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان دەکەین، بۆ پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و سەلامەتی گشتیی شارەکەمان، پابەندبن بە رێکارەکانی خۆپارێزی بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) بەپێچەوانەوە هەرکەسێک سەرپێچی بکات رێکاری تووندی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
دووەم: بە هەموو شێوەیەک، هەموو جۆرە گردبوونەوە و کۆبوونەوە و کۆڕ و سمینار و کۆنفراس، لە هۆڵ، باخچە، شوێنی گشتیی کراوە و داخراو قەدەخەیە و هۆڵهكانی سینەما لە سەرجەم مۆڵ و بازاڕەکان داخراو دهبن. هێزەکانی ناوخۆ و تیمهكانی شارەوانی بەوردی چاودێری دەکەن و هەر کەس و لایەنێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
سێیەم: تەواوی ئەو شوێنانەی کە کراوەن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنەگشتی و بازرگانییەکان)، دەبێت سەرجەم رێنامییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) و دروستنەکردنی قەرەباڵخی، بەپێچەوانەوە ههرشوێنێك پابەند نەبێت، لەلایەن تیمەکانی شارەوانی و مەفرەزەی گەڕۆک، رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتبەر و شوێنەکەی دادەخرێت.
چوارەم: دامەزراوە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی سنووری پارێزگاکەمان، تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێدەکەن، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) و دروستنەکردنی گردبوونەوە و قەرەباڵخی، هیچ هاووڵاتییەک بۆی نییە بۆ راییکردنی مامەڵەکانی بەبێ بەستنی (دەمامک) بچێتە نێو هیچ فەرمانگە و دامودەزگایەکی حکومی، هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە رووبەڕووی رێکاری تووندی یاسایی و ئیداری دەبنەوە.
پێنجەم: کافتریا و یانە و چێشتخانەکان، دەبێت خزمەتگوزارییەکانیان لەدەرەوە و لە باخچەکان پێشکەش بە میوانانەکانیان بکەن، رەچاووی دووری مەودای مێزەکان بکەن، ئەوانەشی کە باخچەیان نییە، پێویستە لە ژوورەوە ژمارەی میوانەکانیان سنووردار بکەن و پەنجەرە و دەرگاکان کراوە بكهن بۆئەوەی هەواگۆڕکێ هەبێت، لەکاتی پشکنینی لیژنەکانی تایبەت بە چاودێریکردن، هەر شوێنک پابەند نەبێت بەو بڕیارە و سەرپێچی بکات، رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر و شوێنەکەی دادەخرێت.
شەشەم: پرسەدانان لە کۆڵان، هۆڵ، ماڵ، ژێرخێوەت، باخچە و هەرشوێنێکی دیکە قەدەخەیە، بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک راسپێردراون و بەرپرسیارن، هەرکەسێک پابەند نەبێت رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
حەوتەم: سەرجەم شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی (تایبەت، بارهەڵگر و کرێ) دەبێت خۆیان و سەرنشینەکانیان (دەمامک) ببەستن و پابەندی رێناماییە تەندروستییەکان بن، هەر کەسێک سەرپێچی لەم بڕیارە بکات، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ و مەفرەزەکانی رێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
هەشتەم: دۆخەکە هەستیارە و رەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆژ لەدوای رۆژ لەهەڵکشان و تەشەنەسەندن دایە، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بەڕەچاوکردنی کار و کەسابەت و بژێوی ژیانی هاووڵاتییان، بژاردەی کەرەنتین و قەدەخەی تەواوەتی هاتووچۆی هەڵنەبژارد، بەڵام ئەگەر هاووڵاتییانی شارەکەمان پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان نەبن، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک)، ئەوا لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و سەلامەتی گشتی، دەست بەجێبەجێکردنی بژاردەی دووەم دەکەین، بۆیە داوا لەهەموولایەک دەکەین پابەندبن، تاوەکو بارودۆخەکە و رەوشی تەندروستیی لەوەی هەیە سەختر نەبێت.
نۆیەم: لەبەیانییەوە رۆژی دووشەمە 2021.3.29، هێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی و پۆلیسی هاتووچۆ) لە شوێنەکان مەفرزە دادەنێن، بۆ چاودێریکردنی هاوڵاتییان و پابەندبوونیان بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان، بۆ چاودێریکردنی دامەزراوە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکانیش، لیژنەی نهێنیمان دەبێت و چاودێری تەواوی فەرمانگە و فەرمانبەرانیان دەکات. ئەو بڕیارانە سهرجهم قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە و لە کاژێر 12ی ئەمشەو 28 / 29ی 03-2021 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
Post author
Updated on کانونی دووهەم 05, 2022 by Shvan
Comments
More posts