گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

زیاتر لە ملیۆنێک تۆن کەرەستەى ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە

هەواڵ

زیاتر لە ملیۆنێک تۆن کەرەستەى ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە

لە پارێزگای هەولێر، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ دەست بەسەر ١٦٦ هەزار و ٢٢٩ تۆن کەلوپەلی ئێکسپایەر گیراوە.

پشکنەرانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی لە ٦ مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٢، لە هەر سێ پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و ئیدارەى گەرمیان ٣٨هەزار و ١٠٩ جار سەردانی شوێنە بازرگانییەکان کردووە و ١هەزار و ٦٥٠ حاڵەتى سەرپێچییان تۆمار کردووە و دەستیان بەسەر ١ ملیۆن و ٨٤ هەزار و ٧٦٤ تۆن کەرەستەى ماوەبەسەرچوودا گرتووە.

لە پارێزگای هەولێر، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ ٩ هەزار و ٧٢٣ جار سەردانی شوێنە بازرگانییەکان کراوە، ٥٠٧ حاڵەتی سەرپێچی تۆمار کراون و دەست بەسەر ١٦٦ هەزار و ٢٢٩ تۆن کەلوپەلی ئێکسپایەر گیراوە.

بە پێى ڕێنماییەکان، سزاى بوونى مادە و کەرەستەى ماوەبەسەرچوو لە ٥٠ هەزار دینارەوە بۆ ٥ ملیۆن دینار دەست پێ دەکات.

زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف