گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

زیاتر لە 13 هەزار كارتی زەوی دەكرێن بە سەنەد

هەواڵ

زیاتر لە 13 هەزار كارتی زەوی دەكرێن بە سەنەد

لە هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد دامەزراوە و ئێستا ئەم یەكەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كار لەسەر گۆڕینی كارتەكانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەكەن.

ئەمڕۆ هەینی 11.11.2022, راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە، لەهەولێر دەستکراوە بە پرۆسەی گۆڕینی زەوییە كارتەكان بۆ سەنەد، بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتیی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد دامەزراوە و ئێستا ئەم یەكەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كار لەسەر گۆڕینی كارتەكانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەكەن و تاوەكوو ئێستاش ژمارەیەكی زۆر كارتی زەوی كراون بە سەنەد.

لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد كاری زیاتر لە 13 هەزار كارت لە سنووری (باغمرە شهاب، گەڕەكی ژین، بێریات، عەزە، گردجووتیار، كەسنەزان) بەرەو كۆتایی دەچێت.

لە بڵاوکراوەکەی پارێزگای هەولێر هاتووە، پێویستە خاوەن زەوییەكان دەست بە ئامادەكردن و كۆكردنەوەی كارتەكانیان بكەن، چونکە لە نزیكترین كاتدا لەلایەن شارەوانییەوە ئاگادار دەكرێنەوە بۆ ئەوەی دەست بە مامەڵەكردن بكەن.

ئەو 13هەزار کارتەی دەکرێن بەسەند بەمشێوەیەی خوارەوەیە:-

لە بەشی باغمرە ئەفەندی 7528 كارت.

گەڕەكی ژین لە دارەتوو 3596 كارت.

بێریات و عەزە 1288 كارت.

گردجووتیار لە بەشی كورانی نوێ 638 كارت.

بەشێك لە كەرتی 95ی كەسنەزان كە ئەویش 239 كارتە

لەکۆتایی بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە داهاتوویەكی نزیكدا دەست بە جێبەجێكردنی مامەڵەكان دەكرێت و پرۆسەكەش بەردەوامە.

زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف