گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

زیاد ئەسعەد خەریکی بەرهەمی تازەیە

هونەر

زیاد ئەسعەد خەریکی بەرهەمی تازەیە

هونەرمەند زیاد ئەسعەد لە ئێستادا بارودۆخی تەندروستی زۆر باشە و خەریکی بەرهەممهێنانی دۆکومێنتارییە لەسەر ژیانی خۆی.

نووسەر و شاعیر تەڵعەت تاهیر، لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی رادیۆیی دەنگی گۆران، ئاشکرایکرد و گوتی: “لەگەڵ هونەرمەند زیاد ئەسعەد بەردەوام لە پەیوەندیداین و ئێستا بارودۆخی تەندروستی زۆر باشە و خەریکی چەند کارێکی هونەرییە”

تەڵعەت تاهیر لەبارەی کارە هونەرییەکانی ئەو هونەرمەندە گوتی: “لەئێستادا خەریکی بەرهەمێکی دۆکومێنتارییە لەسەر ژیانی خۆی، هەروەها ئامادەکردنی چەند ئاوازێک بۆ هونەرمەندانی کورد”

لەبارەی گەڕانەوەی هونەرمەند زیاد ئەسعەد بۆ گۆرانی گووتن، تەڵعەت تاهیر ئاشکرایکرد، پێشتر بەهۆی نیگەرانییەوە لەهونەر دوورکەوتەوە، بەڵام بەڵێنی داوە بەزووترین کات خۆی گۆرانی بڵێت و بگەڕێتەوە ناو کاری هونەری.

زیاد ئەسعەد لەدایکبووی ١٩٦٦ـە گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و هۆنراوەنووسی ناسراوی کوردە. لە شاری هەولێر لە گەڕەکی تەیراوە لە دایکبووە.
لەساڵی ١٩٨٣ دەستی کردووە بە گۆرانی و تاوەکو ئێستا خاوەنی ٥ ئەلبوومی گۆرانییە، بێ گەڕانەوە ماوەی ٢٩ ساڵە لە وڵاتی سوید دەژیت.

زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف