زەوییە سندووقیەکان دەکرێن بە خانوو پارێزگای هەولێر، کۆبوونەوەیەکی لەبارەی کێشەی زەوییە سندووقیەکان ئەنجامدا و بڕیاردرا، لە بەیانییەوە خاوەنى زەوییە سندووقیەکان، دەتوانن ڕێگەپێدان وەربگرن بۆ دروستکردنى خانوو. ئەمڕۆ شەممە 2023.4.1، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئامادەبوونى هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەک بۆ ڕێگەپێدان بە خاوەنى زەوییە سندووقیەکان بۆ دروستکردنى خانوو، لەگەڵ سەرجەم قائیمقامەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان ئەنجامدرا. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، ئەو هاوڵاتییانەى کە خاوەنى زەوی سندووقین و لە ماوەى ڕابردوودا داواکارییان پێشکەش بە قائیمقامیەتى سنوورەکەیان کردووە بۆ دروستکردنى خانوو، لە بەیانییەوە دەتوانن بەدواداچوون بۆ مامەڵەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕێگە پێدان. ئەوانەشى کە هێشتا داوکاریان پێشکەش نەکردووە، لەبەیانییەوە با دەست بە مامەڵەکانیان بکەن و داوکاریی پێشکەش بەقائیمقامیەتى سنوورەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕێگەپێدانى دروستکردنى خانوو. ماوەی چەندین ساڵە ژمارەیەکی بەرچاوو لە هاووڵاتییانی هەژار و کەمدەرامەتی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایى گشتیى شارەوانییەکانی داوای چارەسەرکردنی گرفتی زەوییەکانی ناسراو بە زەوی سندووقی دەکەن، لەوبارەیەشەوە مهسرور بارزانی، سەرۆكى حکومەتى هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بەپێی یاسا و دوای گرتنەبەری رێكارەكان، لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت و نەهێڵانى گرفتی نیشتەجێبوون، چارەسەرى گرفتی ئەو زەویانە بکرێت. ئەربیل لایف –شاجوان هێمن
زەوییە سندووقیەکان دەکرێن بە خانوو
زەوییە سندووقیەکان دەکرێن بە خانوو
پارێزگای هەولێر، کۆبوونەوەیەکی لەبارەی کێشەی زەوییە سندووقیەکان ئەنجامدا و بڕیاردرا، لە بەیانییەوە خاوەنى زەوییە سندووقیەکان، دەتوانن ڕێگەپێدان وەربگرن بۆ دروستکردنى خانوو.
ئەمڕۆ شەممە 2023.4.1، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئامادەبوونى هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەک بۆ ڕێگەپێدان بە خاوەنى زەوییە سندووقیەکان بۆ دروستکردنى خانوو، لەگەڵ سەرجەم قائیمقامەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، ئەو هاوڵاتییانەى کە خاوەنى زەوی سندووقین و لە ماوەى ڕابردوودا داواکارییان پێشکەش بە قائیمقامیەتى سنوورەکەیان کردووە بۆ دروستکردنى خانوو، لە بەیانییەوە دەتوانن بەدواداچوون بۆ مامەڵەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕێگە پێدان.
ئەوانەشى کە هێشتا داوکاریان پێشکەش نەکردووە، لەبەیانییەوە با دەست بە مامەڵەکانیان بکەن و داوکاریی پێشکەش بەقائیمقامیەتى سنوورەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕێگەپێدانى دروستکردنى خانوو.
ماوەی چەندین ساڵە ژمارەیەکی بەرچاوو لە هاووڵاتییانی هەژار و کەمدەرامەتی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایى گشتیى شارەوانییەکانی داوای چارەسەرکردنی گرفتی زەوییەکانی ناسراو بە زەوی سندووقی دەکەن، لەوبارەیەشەوە مهسرور بارزانی، سەرۆكى حکومەتى هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بەپێی یاسا و دوای گرتنەبەری رێكارەكان، لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت و نەهێڵانى گرفتی نیشتەجێبوون، چارەسەرى گرفتی ئەو زەویانە بکرێت.
ئەربیل لایف –شاجوان هێمن
Post author
Updated on تشرینی یەکەم 05, 2023 by Shvan
Comments
More posts