سەعدوون کاکەیی: سروودێک بۆ شاری هەولێر دەڵێم هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەعدوون کاکەیی، رایگەیاند؛ “وابڕیارە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا سرودێک لەسەر شاری هەولێر بڵاوبکەمەوە” کلیپی سروودەکە لەنێو قەڵای هەولێر تۆمار دەکرێت. سەعدوون کاکەیی لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ئەربیل لایف گوتی: “خەریکی سروودێکی زۆر جوانم، میلۆدیەکە هی خۆمە و شیعرەکەی هی کوڕێکی شاعیری هەوارمییە کە بۆ شاری هەولێر نووسراوە”. زیاتر گوتی: “چونکە خۆم رۆحم لێرەیە، دەبێت خزمەت بکەم، رۆحم لەکوێ بێت دەبێ خزمەتی ئەوێ بکەم”. هونەرمەند سەعدوون کاکەیی، لەبارەی کلیپ کردن و بڵاو کردنەوەی بەرهەمەکە ئاماژەی بەوەکرد، کلیپەکە لەنێو قەڵای هەولێر وێنەی بۆ دەگیرێت و لە دوو هەفتەی داهاتوودا سروودەکە بڵاودەکرێتەوە. سەعدوون عەلی دایفەرەج (سەعدوون کاکەیی) لەدایکبووی شاری خانەقینە، بەشی میوزیکی لە شاری بەغداد خوێندووە، سەرەتا بە گوتنی گۆرانی عەرەبی دەستی بە کاری هونەریی کردووە، دواتر بە زمانی کوردی گۆرانی چڕیووە، خاوەنی سێ ئەلبوومی گۆرانیی کوردییە، بە شێوەزارەکانی، کەلهوریی، هەورامیی و سۆرانیی گۆرانی و بەرهەمەکانی بڵاودەکاتەوە. زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف
سەعدوون کاکەیی: سروودێک بۆ شاری هەولێر دەڵێم
سەعدوون کاکەیی: سروودێک بۆ شاری هەولێر دەڵێم
هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەعدوون کاکەیی، رایگەیاند؛ “وابڕیارە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا سرودێک لەسەر شاری هەولێر بڵاوبکەمەوە” کلیپی سروودەکە لەنێو قەڵای هەولێر تۆمار دەکرێت.
سەعدوون کاکەیی لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ئەربیل لایف گوتی: “خەریکی سروودێکی زۆر جوانم، میلۆدیەکە هی خۆمە و شیعرەکەی هی کوڕێکی شاعیری هەوارمییە کە بۆ شاری هەولێر نووسراوە”.
زیاتر گوتی: “چونکە خۆم رۆحم لێرەیە، دەبێت خزمەت بکەم، رۆحم لەکوێ بێت دەبێ خزمەتی ئەوێ بکەم”.
هونەرمەند سەعدوون کاکەیی، لەبارەی کلیپ کردن و بڵاو کردنەوەی بەرهەمەکە ئاماژەی بەوەکرد، کلیپەکە لەنێو قەڵای هەولێر وێنەی بۆ دەگیرێت و لە دوو هەفتەی داهاتوودا سروودەکە بڵاودەکرێتەوە.
سەعدوون عەلی دایفەرەج (سەعدوون کاکەیی) لەدایکبووی شاری خانەقینە، بەشی میوزیکی لە شاری بەغداد خوێندووە، سەرەتا بە گوتنی گۆرانی عەرەبی دەستی بە کاری هونەریی کردووە، دواتر بە زمانی کوردی گۆرانی چڕیووە، خاوەنی سێ ئەلبوومی گۆرانیی کوردییە، بە شێوەزارەکانی، کەلهوریی، هەورامیی و سۆرانیی گۆرانی و بەرهەمەکانی بڵاودەکاتەوە.
زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف
Post author
Updated on مارس 21, 2023 by Shvan
Comments
More posts