سەگە بێلانەکان کۆدەکرێنەوە پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە هەشتی ئەم مانگەوە دەست بە کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان دەکرێ بەرەو شەڵتەری تایبەت. ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی ٣-٧-٢٠٢٣ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پڕۆژەی تەواو بوونی دروستكردنی شەڵتەرێكی گەورە بۆ سەگی بێلانە لە پارێزگای هەولێر کرد. لەکۆبوونەوەکەدا باس لەوەکرا، لە قۆناغی یەکەمدا شەڵتەرەکە ستافی بۆ دادەنرێت و دەست بەگواستنەوەی سەگە بێلانەكان دەكرێت بۆ ئەو شەڵتەرە كە هەموو پێداویستییەكی بۆ حەواندنەوەی سەگە بێلانەکان تێدایە. راگەیاندنی پارێزگای هەولێر دەڵێت: “لەو شەڵتەرەدا چارەسەری سەگەكان دەكرێت و ڤاكسینیان لێ دەدرێ بە جۆرێك تێكەڵ نەبن لەگەڵ سەگی تر كە چارەسەر نەكراون”. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا دکتۆر هێمن محەمەد، وەك بەڕیوەبەری شەڵتەرەکە دەستنیشان کرا. شایەنی ئاماژە بۆکردنە پرۆژەکە دەکەوێتە سەر رێگەی هەولێر- گوێر، گوژمەی نزیکەی پێنج سەد ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و رووبەرەکەی پەنجا هەزار مەتر دووجایە، ماوەی پرۆژەکەش سەدو بیست رۆژی بۆ دیاری کرا. ئەربیل لایف – شاجوان هێمن باسنیوز
سەگە بێلانەکان کۆدەکرێنەوە
سەگە بێلانەکان کۆدەکرێنەوە
پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە هەشتی ئەم مانگەوە دەست بە کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان دەکرێ بەرەو شەڵتەری تایبەت.
ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی ٣-٧-٢٠٢٣ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پڕۆژەی تەواو بوونی دروستكردنی شەڵتەرێكی گەورە بۆ سەگی بێلانە لە پارێزگای هەولێر کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا باس لەوەکرا، لە قۆناغی یەکەمدا شەڵتەرەکە ستافی بۆ دادەنرێت و دەست بەگواستنەوەی سەگە بێلانەكان دەكرێت بۆ ئەو شەڵتەرە كە هەموو پێداویستییەكی بۆ حەواندنەوەی سەگە بێلانەکان تێدایە.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر دەڵێت: “لەو شەڵتەرەدا چارەسەری سەگەكان دەكرێت و ڤاكسینیان لێ دەدرێ بە جۆرێك تێكەڵ نەبن لەگەڵ سەگی تر كە چارەسەر نەكراون”.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا دکتۆر هێمن محەمەد، وەك بەڕیوەبەری شەڵتەرەکە دەستنیشان کرا.
شایەنی ئاماژە بۆکردنە پرۆژەکە دەکەوێتە سەر رێگەی هەولێر- گوێر، گوژمەی نزیکەی پێنج سەد ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و رووبەرەکەی پەنجا هەزار مەتر دووجایە، ماوەی پرۆژەکەش سەدو بیست رۆژی بۆ دیاری کرا.
ئەربیل لایف – شاجوان هێمن
Post author
Updated on تشرینی یەکەم 05, 2023 by Shvan
Comments
More posts