شارەوانی هەولێر هەڵمەتێکی بەرفراوان ئەنجام دەدات پارێزگای ھەولێر و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ھەلمەتێکی فراوان ئەنجام دەدەن بۆ خاوێن کردنەوەی (مەنهۆڵ) چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن. سبەی یەک شەممە ٢٠٢٢/٨/٢٨ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، هەڵمەتێکی گشتگیر بۆ خاوێنکردنەوەی تەواوی چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن، بەر لە وەرزی باران بارین لە سنوری سەرجەم شارەوانییەکان دەستپێدەکات. هەڵمەتەکە ماوەی چوار هەفتە بەردەوام دەبێت. دروستکردنی شەش تیم لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری وژینگەپارێزی کاریان تەنها خاوێنکردنەوەی چاڵەکانی ئاو وەرگرتن دەبێت. هەفتەی یەکەم شەقامە سەرەکییەکان، هەفتەی دووەم شەقامە لاوەکییەکان و بازاڕەکان، هەفتەی سێیەم و چوارەم چەپەرەکانی ناو گەڕەکەکان خاوێن دەکرێنەوە. هەر سنورێک ژمارەیەکی مۆبایلی تایبەتی داناوە تا هاوڵاتیان بتوانن پەیوەندی بکەن لە کاتی بوونی یان بینینی هەر گرفتێک لە چاڵەکانی ئاو وەرگرتن. سنوری شارەوانی یەک (07503262693)سنوری شارەوانی دوو (07504368789)سنوری شارەوانی سێ (07514141645)سنوری شارەوانی چوار (07514016683)سنوری شارەوانی پێنج (07503291365)سنوری شارەوانی شەش (07514034251) سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، داواکارە گشت رێکخراوە ژینگەییەکان ھاوکاری سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر بن بۆ خزمەتی شاری هەولێر.
شارەوانی هەولێر هەڵمەتێکی بەرفراوان ئەنجام دەدات
شارەوانی هەولێر هەڵمەتێکی بەرفراوان ئەنجام دەدات
پارێزگای ھەولێر و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ھەلمەتێکی فراوان ئەنجام دەدەن بۆ خاوێن کردنەوەی (مەنهۆڵ) چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن.
سبەی یەک شەممە ٢٠٢٢/٨/٢٨ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، هەڵمەتێکی گشتگیر بۆ خاوێنکردنەوەی تەواوی چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن، بەر لە وەرزی باران بارین لە سنوری سەرجەم شارەوانییەکان دەستپێدەکات. هەڵمەتەکە ماوەی چوار هەفتە بەردەوام دەبێت.
دروستکردنی شەش تیم لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری وژینگەپارێزی کاریان تەنها خاوێنکردنەوەی چاڵەکانی ئاو وەرگرتن دەبێت.
هەفتەی یەکەم شەقامە سەرەکییەکان، هەفتەی دووەم شەقامە لاوەکییەکان و بازاڕەکان، هەفتەی سێیەم و چوارەم چەپەرەکانی ناو گەڕەکەکان خاوێن دەکرێنەوە.
هەر سنورێک ژمارەیەکی مۆبایلی تایبەتی داناوە تا هاوڵاتیان بتوانن پەیوەندی بکەن لە کاتی بوونی یان بینینی هەر گرفتێک لە چاڵەکانی ئاو وەرگرتن.
سنوری شارەوانی یەک (07503262693)
سنوری شارەوانی دوو (07504368789)
سنوری شارەوانی سێ (07514141645)
سنوری شارەوانی چوار (07514016683)
سنوری شارەوانی پێنج (07503291365)
سنوری شارەوانی شەش (07514034251)
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، داواکارە گشت رێکخراوە ژینگەییەکان ھاوکاری سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر بن بۆ خزمەتی شاری هەولێر.
Post author
Updated on ئاب 27, 2022 by Shvan
Comments
More posts