گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

شارەوانی هەولێر ٥٠ کەس دادەمەزرێنێت

هەواڵ

شارەوانی هەولێر ٥٠ کەس دادەمەزرێنێت

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان تیروپشک بۆ دامەزراندنی ٥٠ کەس دەکرێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، رۆژی سێشەممە 13/9/2022, کاتژمێر ١٠ـی بەیانی لە فەرمانگەی پارکی سامی عەبدولڕەحمان تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە دەکرێت کە ناوی خۆیان تۆمار کردووە، تیروپشکەکە بۆ دامەزراندنی ٥٠ کەس ئەنجام دەدرێت.

دەقی راگەیاندراوەکەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر؛

تیروپشک بۆ دامەزراندنی ٥٠ کەس ئەنجام دەدرێت

فەرمانگەی پارکی سامی عبدالرحمن سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دوای ئەوەی دەرگای ھەلی کارکردن بۆ دامەزراندنی ٥٠ کەس کردەوە، ژمارەیەکی زۆری کار خواز ناویان تۆمار کردووە، بۆ ڕاگەیاندنی ناوی ئەو کەسانەی کە دادەمەزرێن ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٢/٩/١٣ کاتژمێر ١٠ ی بەیانی لە فەرمانگەی پارکی سامی عبدالرحمن بە شێوازی ڕاستەوخۆ بە ئامادەبوونی لێژنەی سەرپەرشتیار و ئەو کەسانەی کە ناویان تۆمار کردووە تیر و پشک بۆ دامەزراندنی ٥٠ کەس ئەنجام دەدرێت.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

Photo by: Hemin Raniaiy