شەقامەکانی بازاڕی تەیراوە نۆژەندەکرێتەوە شۆسته و شه‌قامه‌كانی بازاڕی ته‌یراوه نۆژەندەکرێتەوە و ماوەی تەواوبوونی پڕۆژەکە ٩٠ رۆژە، ٨٩٣ ملیۆن و ٦٩٥ هەزار دیناری بۆ تەرخانکراوە. فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هه‌ولێر پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شۆسته و شه‌قامه‌كانی بازاڕی ته‌یراوه جێبه‌جێ ده‌كرێت كه له چوارڕیانی نه‌ورۆز بۆ چوارڕیانی كورد و عه‌ره‌ب ده‌ستپێده‌كات. فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئاماژەی بەوەشداوە، ئه‌م پڕۆژه‌یه له رێكه‌وتی ١ـی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٣، به‌ردی بناغه‌ی دانرا و ماوه‌ی ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه‌ش ٩٠ رۆژه و به‌شێوه‌ی به‌ڵێنده‌رایه‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێت، گوژمەی پرۆژه‌كه بریتییه له ٨٩٣ ملیۆن و ٦٩٥ هەزار دینار. سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لەڕێگەی تیمەکانیه‌وه لە سنووری سەرجەم شارەوانییەکان لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری بەتایبەت قیڕتاوکردن ئەنجامداوه، بۆ ئەمساڵیش دەرخستەی زۆر ئامادەکراوە و دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی و دابینکردنی بودجەی پێویست سەرجەم پڕۆژه‌كان جێبەجێ دەکرێن.
شەقامەکانی بازاڕی تەیراوە نۆژەندەکرێتەوە
شەقامەکانی بازاڕی تەیراوە نۆژەندەکرێتەوە
شۆسته و شه‌قامه‌كانی بازاڕی ته‌یراوه نۆژەندەکرێتەوە و ماوەی تەواوبوونی پڕۆژەکە ٩٠ رۆژە، ٨٩٣ ملیۆن و ٦٩٥ هەزار دیناری بۆ تەرخانکراوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هه‌ولێر پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شۆسته و شه‌قامه‌كانی بازاڕی ته‌یراوه جێبه‌جێ ده‌كرێت كه له چوارڕیانی نه‌ورۆز بۆ چوارڕیانی كورد و عه‌ره‌ب ده‌ستپێده‌كات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئاماژەی بەوەشداوە، ئه‌م پڕۆژه‌یه له رێكه‌وتی ١ـی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٣، به‌ردی بناغه‌ی دانرا و ماوه‌ی ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه‌ش ٩٠ رۆژه و به‌شێوه‌ی به‌ڵێنده‌رایه‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێت، گوژمەی پرۆژه‌كه بریتییه له ٨٩٣ ملیۆن و ٦٩٥ هەزار دینار.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لەڕێگەی تیمەکانیه‌وه لە سنووری سەرجەم شارەوانییەکان لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری بەتایبەت قیڕتاوکردن ئەنجامداوه، بۆ ئەمساڵیش دەرخستەی زۆر ئامادەکراوە و دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی و دابینکردنی بودجەی پێویست سەرجەم پڕۆژه‌كان جێبەجێ دەکرێن.
Post author
Updated on کانونی دووهەم 08, 2023 by Shvan
Comments
More posts