شەقامی جووت سایدی کۆنی هەولێر – کەرکووک کرایەوە شەقامی جووت سایدى گەڕەکى ڕاستى شارى هەولێر کە بە شەقامى کۆنی (هەولێر – کەرکوک) ناسراوە دواى دروستکردن و قیڕتاوکردنەوەى کرایەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.8.10، لە ژێر چاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، جێگرى پارێزگار و بەڕێوەبەرى هاتووچۆى هەولێر و بەڕێوەبەرى شارەوانى پێنج و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، لەڕێورەسمێکدا شەقامی جووت سایدى گەڕەکى ڕاستى شارى هەولێر کە بە شەقامى کۆنی (هەولێر – کەرکوک) ناسراوە دواى دروستکردن و قیڕتاوکردنەوەى کرایەوە، کە بەگوژمەی ( 2 ملیار و 162 ملیۆن و 688 هەزار دینار) لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، لەڕێگەى بەڵێندەرایەتیەوە دەست بە جێبەجێکراوە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە ڕێوڕەسمەکەدا ڕایگەیاند: ” ئەمڕۆ خۆشحاڵین کە یەکێک لە شەقامە گرنگەکانى شارەى هەولێر کارەکانى بە کۆتاهات کە هەردوو شەقامى سەرەکى 100 مەترى و 120 مەترى بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەو شەقامە جگە لەوەى سودى هەیە بۆ ناوچەى پیشەسازى باشوور، دانیشتوانى هەردوو گەڕەکى ڕاستى و ژینیش سوودمەند دەبن لێى”. پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی لە دانیشتووانى هەردوو گەڕەک کرد و دڵنیایی کردەوە قۆناغى دووەمى شەقامەکە کە لە شەقامى سەرەکى 120 مەترى دەست پێدەکات تاکو گەڕەکى ژین، پلانیان داڕشتووە و لە ئایندەدا ئەویش جێبەجێ دەکرێت. جێگەى باسە، شەقامی جووت سایدى گەڕەکى ڕاستى شارى هەولێر کە بە شەقامى کۆنی هەولێر – کەرکوک بە نێو بانگە و بەگوژمەی ( 2 ملیار و 162 ملیۆن و 688 هەزار دینار) لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، لەڕێگەى بەڵێندەرایەتیەوە دەست بە جێبەجێ کردنی کراوە، پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە و هەردوو شەقامی سەرەکی 100 مەتری و شەقامی 120 مەتری بەیەکەوە دەبەستێتەوە، پێکهاتووە لەدوو بەش، بەشی یەکەم (لەشەقامى 100 مەتری تا بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر بە درێژی 900م و بەشی دووەمیشى لە بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر تاکو شەقامى 120 مەترى بە درێژی 1700مەترە، ئەوە جگە لە دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەی بە درێژی 2000م. ئەربیل لایف – شاجوان هێمن
شەقامی جووت سایدی کۆنی هەولێر – کەرکووک کرایەوە
شەقامی جووت سایدی کۆنی هەولێر – کەرکووک کرایەوە
شەقامی جووت سایدى گەڕەکى ڕاستى شارى هەولێر کە بە شەقامى کۆنی (هەولێر – کەرکوک) ناسراوە دواى دروستکردن و قیڕتاوکردنەوەى کرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.8.10، لە ژێر چاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، جێگرى پارێزگار و بەڕێوەبەرى هاتووچۆى هەولێر و بەڕێوەبەرى شارەوانى پێنج و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، لەڕێورەسمێکدا شەقامی جووت سایدى گەڕەکى ڕاستى شارى هەولێر کە بە شەقامى کۆنی (هەولێر – کەرکوک) ناسراوە دواى دروستکردن و قیڕتاوکردنەوەى کرایەوە، کە بەگوژمەی ( 2 ملیار و 162 ملیۆن و 688 هەزار دینار) لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، لەڕێگەى بەڵێندەرایەتیەوە دەست بە جێبەجێکراوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە ڕێوڕەسمەکەدا ڕایگەیاند: ” ئەمڕۆ خۆشحاڵین کە یەکێک لە شەقامە گرنگەکانى شارەى هەولێر کارەکانى بە کۆتاهات کە هەردوو شەقامى سەرەکى 100 مەترى و 120 مەترى بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەو شەقامە جگە لەوەى سودى هەیە بۆ ناوچەى پیشەسازى باشوور، دانیشتوانى هەردوو گەڕەکى ڕاستى و ژینیش سوودمەند دەبن لێى”.
پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی لە دانیشتووانى هەردوو گەڕەک کرد و دڵنیایی کردەوە قۆناغى دووەمى شەقامەکە کە لە شەقامى سەرەکى 120 مەترى دەست پێدەکات تاکو گەڕەکى ژین، پلانیان داڕشتووە و لە ئایندەدا ئەویش جێبەجێ دەکرێت.
جێگەى باسە، شەقامی جووت سایدى گەڕەکى ڕاستى شارى هەولێر کە بە شەقامى کۆنی هەولێر – کەرکوک بە نێو بانگە و بەگوژمەی ( 2 ملیار و 162 ملیۆن و 688 هەزار دینار) لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، لەڕێگەى بەڵێندەرایەتیەوە دەست بە جێبەجێ کردنی کراوە، پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە و هەردوو شەقامی سەرەکی 100 مەتری و شەقامی 120 مەتری بەیەکەوە دەبەستێتەوە، پێکهاتووە لەدوو بەش، بەشی یەکەم (لەشەقامى 100 مەتری تا بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر بە درێژی 900م و بەشی دووەمیشى لە بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر تاکو شەقامى 120 مەترى بە درێژی 1700مەترە، ئەوە جگە لە دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەی بە درێژی 2000م.
ئەربیل لایف – شاجوان هێمن
Post author
Updated on تشرینی یەکەم 05, 2023 by Shvan
Comments
More posts