گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

شەقامی سەرەکی قەڵای هەولێر نۆژەندەکرێتەوە

هەواڵ

شەقامی سەرەکی قەڵای هەولێر نۆژەندەکرێتەوە

پارێزگارى هەولێر و شێخ باز شێخ ڕەئوف بەرزنجى، خاوەنى کۆمپانیاى کار، بەهاوبەشى ڕێکخراوى یونسکۆ و بەپاڵپشتیى یەکێتى ئەوروپا، یاداشتنامەى لێکتێگەیشتنیان بۆ پڕۆژەى چاککردن و نۆژەنکردنەوەى شەقامى سەرەکى قەڵاى هەولێر واژوو کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 2022.12.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و شێخ باز شێخ ڕەئوف بەرزنجى، خاوەنى کۆمپانیاى کار، بە ئامادەبوونی جێگرانى پارێزگار و نوێنەرى ڕێکخراوى یونسکۆ لەعێراق و بەڕێوەبەرى کۆمسیۆنى باڵاى بوژانەوەى قەڵات و سەید سدیق كەپرانی، بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان، لە سەر قەڵاى هەولێر، دواى تەواو بوونی پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى منارەى مزگەوتى گەورەى قەڵاى هەولێر لە سەر ئەرکى شێخ باز، یاداشتنامەى لێکتێگەیشتنیان بۆ پڕۆژەى چاککردن و نۆژەنکردنەوەى شەقامى سەرەکى قەڵاى هەولێر لە نێوان پارێزگارى هەولێر و شێخ باز، بەهاوبەشى ڕێکخراوى یونسکۆ و بەپاڵپشتیى یەکێتى ئەوروپا، واژووکرد.

بەر لە واژووکردنى یاداشتەکە، پارێزگارى هەولێر و خاوەنى کۆمپانیای کار، منارەى مزگەوتى گەورەى قەڵاى هەولێریان بەسەرکردەوە و پارێزگارى هەولێر سوپاسى شێخ بازى کرد کە وەک خێرخواز و کەسایەتیەکى دیارى شارى هەولێر شوێن پەنجەى لە زۆر بواردا دیارە، هەروەها دەستخۆشى لە کۆمسیۆنى باڵاى بوژانەوەى قەڵات کرد و پشتیوانى خۆى بۆ کارەکانیان دووپاتکردەوە.

پاشان هەریەک لە پارێزگارى هەولێر و شێخ باز شێخ ڕەئوف بەرزنجى، لەڕێورەسمێکى تایبەتدا یاداشتى لێکتێگەیشتنى پڕۆژەى چاککردن و نۆژەنکردنەوەى شەقامى سەرەکى قەڵاى هەولێریان واژووکرد.