شەقامی 150 مەتری هەولێر دەکرێتەوە قۆناغی دووەم و سێیەمی پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری هەولێر دەکرێتەوە، خاوەنی گروپی جێبەجێکاری شەقامەکە ئاماژەی بەوەکرد، شەقامی 150 مەتری بە کەمتر لەماوەی دیاریکراو تەواو کراوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 23/11/2022، بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناغی دووەم و سێیەمی شەقامی 150 مەتری لە هەولێر بە فەرمیی کرایەوە. خالید خۆشناو، خاوەنی هێمن گروپ جێبەجێکاری شەقامی 150 مەتری رایگەیاند: “ماوەی تەواوکردنی شەقامی 150 مەتری 500 رۆژ بوو بەڵام ئێمە بە 200 رۆژ تەواومان کرد”. ئەربیل لایف زانیاری دەستکەوتووە، بەهۆی بوونی زۆری ئەو بەربەستانەی کە کەوتوونەتە سەر رێگەی دەروازەکانی شەقامەکە، رەنگە کردنەوەی بەرووی هاوڵاتیان و شۆفێران دوو تا سێ رۆژیتری پێویست بێت بۆ ئەوەی بەتەواوی بکرێتەوە. شەقامی 150 مەتریی بازنەیی خێرا لە هەولێر یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە جێبەجێ دەكرێت و درێژییەكەی 70 كیلۆمەترە، كۆی پڕۆژەكە بە گوژمەی 700 ملیۆن دۆلار تەواو دەبێت، شەقامەكە بە شێوەیەكی بازنەیی خێرا كە هیچ وەستانێكی تێدا نییە بە دەوری هەولێردا دەسوڕێتەوە. زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف
شەقامی 150 مەتری هەولێر دەکرێتەوە
شەقامی 150 مەتری هەولێر دەکرێتەوە
قۆناغی دووەم و سێیەمی پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری هەولێر دەکرێتەوە، خاوەنی گروپی جێبەجێکاری شەقامەکە ئاماژەی بەوەکرد، شەقامی 150 مەتری بە کەمتر لەماوەی دیاریکراو تەواو کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23/11/2022، بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناغی دووەم و سێیەمی شەقامی 150 مەتری لە هەولێر بە فەرمیی کرایەوە.
خالید خۆشناو، خاوەنی هێمن گروپ جێبەجێکاری شەقامی 150 مەتری رایگەیاند: “ماوەی تەواوکردنی شەقامی 150 مەتری 500 رۆژ بوو بەڵام ئێمە بە 200 رۆژ تەواومان کرد”.
ئەربیل لایف زانیاری دەستکەوتووە، بەهۆی بوونی زۆری ئەو بەربەستانەی کە کەوتوونەتە سەر رێگەی دەروازەکانی شەقامەکە، رەنگە کردنەوەی بەرووی هاوڵاتیان و شۆفێران دوو تا سێ رۆژیتری پێویست بێت بۆ ئەوەی بەتەواوی بکرێتەوە.
شەقامی 150 مەتریی بازنەیی خێرا لە هەولێر یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە جێبەجێ دەكرێت و درێژییەكەی 70 كیلۆمەترە، كۆی پڕۆژەكە بە گوژمەی 700 ملیۆن دۆلار تەواو دەبێت، شەقامەكە بە شێوەیەكی بازنەیی خێرا كە هیچ وەستانێكی تێدا نییە بە دەوری هەولێردا دەسوڕێتەوە.
زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف
Post author
Comments
More posts