فیستیڤاڵی کلتوورە جیاجیاکان ساز دەکرێت کۆتایی ئەم مانگە لە هەولێر و سلێمانی فیستیڤاڵی کلتوورە جیاجیاکان ساز دەکرێت بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بەشی تیپە میللییەکانی هەولێر هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی کلتوورە جیا جیاکان لە ڕێکەوتی ٢٩/٩/٢٠٢٢ لە سلێمانی بەڕێوەچێت وا بڕیاریشە لە ٢/١٠/٢٠٢٢ لە هەولێری پایتەخت بەرێوەبچێت. وا بڕیارە فیستیڤاڵەکە بە بەشداری ١٦ تیپی هونەری لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان ساز بکرێت و هەفتەیەکیش بەردەوامی هەبێت. لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەو فیستیڤاڵە هونەرییە (بەدرەدین بابەکر) بەڕێوەبەری بەشی هونەره میللییەکانی هەولێر ڕایگەیاند”تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر بە چەندین تابلۆی نوێ ئامادەکاری بۆ هەشتەمین خولی فیستیڤاڵە جیا جیاکان دەکات لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دا. وتیشی “کۆتایی ئەم مانگە بە بەشداری ١٦ تیپی هەڵپەڕکێ لە ناوەخۆی کوردستان و دەرەوە لەم ڤیستڤاڵەدا تێیدا بەشدار دەبن و هونەری خۆیان نمایش دەکەن، تیپەکەی ئێمەش کە ئەزموونێکی بەرچاوی هەیە لە بەشداربوون لە فیستیڤاڵەکانی ناوەوە و دەرەوە و خاوەن چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانە بە کار و چالاکییەکانی، هەروەها لە بەشێک لە وڵاتانی جیهاندا ناو و ناوبانگی هەیە، بەشداردەبین و ئومێد دەکەین، کە بتوانین لە ڕێگەی تابلۆ هونەرییەکانماندا کەشێکی هونەری لە سنووری پارێزگای هەولێردا دروست بکەین و سەرنجی هەمووان بە لای خۆماندا ڕابکێشین. رۆزە گەردی – ئەربیل لایف
فیستیڤاڵی کلتوورە جیاجیاکان ساز دەکرێت
فیستیڤاڵی کلتوورە جیاجیاکان ساز دەکرێت
کۆتایی ئەم مانگە لە هەولێر و سلێمانی فیستیڤاڵی کلتوورە جیاجیاکان ساز دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بەشی تیپە میللییەکانی هەولێر هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی کلتوورە جیا جیاکان لە ڕێکەوتی ٢٩/٩/٢٠٢٢ لە سلێمانی بەڕێوەچێت وا بڕیاریشە لە ٢/١٠/٢٠٢٢ لە هەولێری پایتەخت بەرێوەبچێت.
وا بڕیارە فیستیڤاڵەکە بە بەشداری ١٦ تیپی هونەری لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان ساز بکرێت و هەفتەیەکیش بەردەوامی هەبێت.
لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەو فیستیڤاڵە هونەرییە (بەدرەدین بابەکر) بەڕێوەبەری بەشی هونەره میللییەکانی هەولێر ڕایگەیاند”تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر بە چەندین تابلۆی نوێ ئامادەکاری بۆ هەشتەمین خولی فیستیڤاڵە جیا جیاکان دەکات لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دا.
وتیشی “کۆتایی ئەم مانگە بە بەشداری ١٦ تیپی هەڵپەڕکێ لە ناوەخۆی کوردستان و دەرەوە لەم ڤیستڤاڵەدا تێیدا بەشدار دەبن و هونەری خۆیان نمایش دەکەن، تیپەکەی ئێمەش کە ئەزموونێکی بەرچاوی هەیە لە بەشداربوون لە فیستیڤاڵەکانی ناوەوە و دەرەوە و خاوەن چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانە بە کار و چالاکییەکانی، هەروەها لە بەشێک لە وڵاتانی جیهاندا ناو و ناوبانگی هەیە، بەشداردەبین و ئومێد دەکەین، کە بتوانین لە ڕێگەی تابلۆ هونەرییەکانماندا کەشێکی هونەری لە سنووری پارێزگای هەولێردا دروست بکەین و سەرنجی هەمووان بە لای خۆماندا ڕابکێشین.
رۆزە گەردی – ئەربیل لایف
Post author
Updated on ئیلول 17, 2022 by Shvan
Comments
More posts