قه‌ڵای کۆیه، كە به ‘قشڵه‌ی کۆیه’ و ‘سه‌را’ ناسراوه، یه‌کێکه له شوێنەوارە مێژووییه‌کانی شاری کۆیه‌ی سەر بە پارێزگای هەولێر، که له سه‌رده‌می ئاشورییەوە تا عوسمانییه‌کان به‌مه‌به‌ستی سه‌ربازی به‌کارهاتووه،کۆیە خاوه‌نی سەدان شوێنەرای مێژووییه، كە ناسراوترینیان بریتین لە ‘خرابه، سکتای قه‌یسه‌ری، باواجی، سماقوڵی میرسهد، چنارۆک، خان، حەمامی کۆن و خانوی کەلەپووری، ساتوو قەڵا’.یه‌کێک له‌و شوێنه‌واره گرنگانه، قه‌ڵای کۆیه-یه، که ‘قشڵه‌ی کۆیه’ یان (سەرا)شی پێدەگوترێت، كە لەگەڵ گەیشتنت بە شارۆچکەكە، قشڵەی كۆیە دێتە بەرچاوت كە دەكەوێتە سەر بەرزاییەك.به بۆچوونی مێژوونوسان، ئه‌م قه‌ڵایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سەردەمی ئاشورییەکان، لەسەردەمی میر محەمەد پاشای ڕواندوز دروستکراوه، له هه‌ر سه‌رده‌مێکدا هه‌ر هێز و ده‌سه‌ڵاتێک ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا گرتبێت، ئه‌و قه‌ڵایه ده‌بووه ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و بنکه‌ی سه‌ربازیی ئەو هێزە.له‌گه‌ڵ داگیرکردنی کوردستان له‌لایه‌ن عوسمانییه‌کانەوە، قه‌ڵای کۆیه كراوە بە بنكەیەكی سەربازی و لەوكاتەوە نازناوی قشڵە-ی وەرگرتووە، بەو پێیەی قشڵه وشه‌یه‌کی تورکییه و به واتای بنکه‌ی سه‌ربازی دێت.هەڵكەوتەی شوێنی قەڵای كۆیە بەرزه، ڕووبەری قه‌ڵاکه حەوت هەزار مەترە و لە چوار بەشی باکور، باشور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا پێکهاتووە، بە قسڵ و بەرد دروستکراوە، ۲۳ ژووری هەیە، لەناوەڕاستیدا گۆڕەپانێکی گەورە هەیە کە لەسەردەمانی پێشوو بۆ مەشقی سەربازی بەکاردەهات، پانی دیوارەکانی قەڵای كۆیە ١٢٠ سانتیمەترە.قه‌ڵای كۆیە ٧٥٠ تاقی هه‌یه، کە پێی دەڵێن کونە مەتەرێز، لە ناوەراستی بەشی رۆژهەڵاتی قەڵاكە دوو پلیكانە هەن كە لەرێگەیانەوە سەردەكەویت بۆ نهۆمی دووەم، لەو نهۆمە پێنج ژوور و سێ هەیوان هەن، هه‌روه‌ها هۆڵێکی گەورەی تێدایه کە درێژییەکەی ٩٠ مەترە و پانییەکەی شەش مەترە، كە لەسەردەمی عوسمانییەكاندا بۆ نوستن بەكارهاتووە
قشله‌ی كۆیه
قه‌ڵای کۆیه، كە به ‘قشڵه‌ی کۆیه’ و ‘سه‌را’ ناسراوه، یه‌کێکه له شوێنەوارە مێژووییه‌کانی شاری کۆیه‌ی سەر بە پارێزگای هەولێر، که له سه‌رده‌می ئاشورییەوە تا عوسمانییه‌کان به‌مه‌به‌ستی سه‌ربازی به‌کارهاتووه،
کۆیە خاوه‌نی سەدان شوێنەرای مێژووییه، كە ناسراوترینیان بریتین لە ‘خرابه، سکتای قه‌یسه‌ری، باواجی، سماقوڵی میرسهد، چنارۆک، خان، حەمامی کۆن و خانوی کەلەپووری، ساتوو قەڵا’.
یه‌کێک له‌و شوێنه‌واره گرنگانه، قه‌ڵای کۆیه-یه، که ‘قشڵه‌ی کۆیه’ یان (سەرا)شی پێدەگوترێت، كە لەگەڵ گەیشتنت بە شارۆچکەكە، قشڵەی كۆیە دێتە بەرچاوت كە دەكەوێتە سەر بەرزاییەك.
به بۆچوونی مێژوونوسان، ئه‌م قه‌ڵایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سەردەمی ئاشورییەکان، لەسەردەمی میر محەمەد پاشای ڕواندوز دروستکراوه، له هه‌ر سه‌رده‌مێکدا هه‌ر هێز و ده‌سه‌ڵاتێک ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا گرتبێت، ئه‌و قه‌ڵایه ده‌بووه ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و بنکه‌ی سه‌ربازیی ئەو هێزە.
له‌گه‌ڵ داگیرکردنی کوردستان له‌لایه‌ن عوسمانییه‌کانەوە، قه‌ڵای کۆیه كراوە بە بنكەیەكی سەربازی و لەوكاتەوە نازناوی قشڵە-ی وەرگرتووە، بەو پێیەی قشڵه وشه‌یه‌کی تورکییه و به واتای بنکه‌ی سه‌ربازی دێت.
هەڵكەوتەی شوێنی قەڵای كۆیە بەرزه، ڕووبەری قه‌ڵاکه حەوت هەزار مەترە و لە چوار بەشی باکور، باشور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا پێکهاتووە، بە قسڵ و بەرد دروستکراوە، ۲۳ ژووری هەیە، لەناوەڕاستیدا گۆڕەپانێکی گەورە هەیە کە لەسەردەمانی پێشوو بۆ مەشقی سەربازی بەکاردەهات، پانی دیوارەکانی قەڵای كۆیە ١٢٠ سانتیمەترە.
قه‌ڵای كۆیە ٧٥٠ تاقی هه‌یه، کە پێی دەڵێن کونە مەتەرێز، لە ناوەراستی بەشی رۆژهەڵاتی قەڵاكە دوو پلیكانە هەن كە لەرێگەیانەوە سەردەكەویت بۆ نهۆمی دووەم، لەو نهۆمە پێنج ژوور و سێ هەیوان هەن، هه‌روه‌ها هۆڵێکی گەورەی تێدایه کە درێژییەکەی ٩٠ مەترە و پانییەکەی شەش مەترە، كە لەسەردەمی عوسمانییەكاندا بۆ نوستن بەكارهاتووە
Post author
Updated on کانونی دووهەم 30, 2021 by protex
Local expert from NYC
Years as travel editor for a NYC newspaper shaped my understanding of several special things. I love to convey the wonder and "whoa's!" of places I go, and I am always eager to share relevant tips to people like me, mainly etiquette and emotions.Comments
More posts