قەڵای خانزاد (بانەمان) دەكەوێتە رۆژهەڵاتی هەولێر و لە نێوان چیای پیرمام و چیای خانزادەوەیە . بەرزیەكەی دەگاتە (40 م) لە ئاستی رووی زەوی و دروستبونی ئەو قەڵایە بۆ سەردەمی (میری سۆران ) دەگەڕێتەوە. لە دوو نهۆم دروستكراوە لە بەرد و لە قشڵ دروستكراوەو چوار بورجی شێوە بازنەیی هەیە . لە ساڵی 2007 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر نۆژەن كراوەتەوە .22- ئەشكەوتی بێستون لەسەر چیای برادۆست و باكووری خۆرئاوای شاری هەولێر بە دووری (97كم ) بە دوو رێگای قیرتاو كراو دەگەیتە ئەم ئەشكەوتە یەكێكیان لە بەرزایی چیای سپیلك بەرەو دۆڵی خەلان و بناوێ لەوێشەوە بەرەو بەرزایی چیای برادۆست. دووەمیان لە كۆتایی گەلی علی بەگ بە رێگایەكی كە بەرەو خۆرئاوا دەڕوات لە نێوان (هاودیان _سارداو) دا رێگایەكی لاوەكی بەرەو بەرزایی چیای برادۆست سەردەكەوی تا دەگەیتە ئەشكەوتی بێستون. دەكەوێتە سەر رێگاكەو دەرگاكەی نزمەو لە ژوورەوە زۆر فراوانە كۆتایی دیار نییە ، لەسەر ئەشكەوتەكەشدا كونێك هەیە رووناكی دەداتە بەشێكی ئەشكەوت، زیاتر لە 100م درێژ و 40م پان و 10بەرز دەبێت، سەدان بلوری كریستاڵی لە ناویدا شۆڕبوونەتەوە و بەسەركەوتوون، كریستاڵەكان جۆراو جۆرن و دیمەنێكی سەرنجڕاكێشیان دروست كردووە.
قهلای بانهمان
قەڵای خانزاد (بانەمان) دەكەوێتە رۆژهەڵاتی هەولێر و لە نێوان چیای پیرمام و چیای خانزادەوەیە .
بەرزیەكەی دەگاتە (40 م) لە ئاستی رووی زەوی و دروستبونی ئەو قەڵایە بۆ سەردەمی (میری سۆران ) دەگەڕێتەوە.
لە دوو نهۆم دروستكراوە لە بەرد و لە قشڵ دروستكراوەو چوار بورجی شێوە بازنەیی هەیە . لە ساڵی 2007 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر نۆژەن كراوەتەوە .
22- ئەشكەوتی بێستون لەسەر چیای برادۆست و باكووری خۆرئاوای شاری هەولێر بە دووری (97كم ) بە دوو رێگای قیرتاو كراو دەگەیتە ئەم ئەشكەوتە یەكێكیان لە بەرزایی چیای سپیلك بەرەو دۆڵی خەلان و بناوێ لەوێشەوە بەرەو بەرزایی چیای برادۆست. دووەمیان لە كۆتایی گەلی علی بەگ بە رێگایەكی كە بەرەو خۆرئاوا دەڕوات لە نێوان (هاودیان _سارداو) دا رێگایەكی لاوەكی بەرەو بەرزایی چیای برادۆست سەردەكەوی تا دەگەیتە ئەشكەوتی بێستون. دەكەوێتە سەر رێگاكەو دەرگاكەی نزمەو لە ژوورەوە زۆر فراوانە كۆتایی دیار نییە ، لەسەر ئەشكەوتەكەشدا كونێك هەیە رووناكی دەداتە بەشێكی ئەشكەوت، زیاتر لە 100م درێژ و 40م پان و 10بەرز دەبێت، سەدان بلوری كریستاڵی لە ناویدا شۆڕبوونەتەوە و بەسەركەوتوون، كریستاڵەكان جۆراو جۆرن و دیمەنێكی سەرنجڕاكێشیان دروست كردووە.
Post author
Updated on کانونی دووهەم 30, 2021 by protex
Local expert from NYC
Years as travel editor for a NYC newspaper shaped my understanding of several special things. I love to convey the wonder and "whoa's!" of places I go, and I am always eager to share relevant tips to people like me, mainly etiquette and emotions.Comments
More posts