قهلای رۆستێ قەڵاكە دەكەوێتە گوندی روست بە دووری 137كم لە باكووری شاری هەولێر و دەكەوێتە بەشی رۆژئاوای چیای هەڵگۆرد، قەڵای گوندی روست بە بەرچاوترین و گرنگترین شوێنەواری دەڤەرەكە دادەنرێ. لە بەشی ژێرەوەی قەڵاكە شوێنەواری كۆگایەكی خەزنكردنی ئاو بەناوی سارداو ( سارنج) بە ئەندازەی(18م×3م×2,5م) هەیە. قەڵاكە لەسەر رووبەری (29,20م بە45,50م ) دروستكراوە، زیاتر لە (10) ژووری هەبووە، لە هەندێك بەش دوو نهۆم بووە. چەند بەشێك لە دیواری بناغەی قەڵاكە بە بەرزی 5م كە كەوتۆتە سەر لوتكەی شاخەكە پاشماوەی ماوە.
قهلای رۆستێ
قهلای رۆستێ
قەڵاكە دەكەوێتە گوندی روست بە دووری 137كم لە باكووری شاری هەولێر و دەكەوێتە بەشی رۆژئاوای چیای هەڵگۆرد، قەڵای گوندی روست بە بەرچاوترین و گرنگترین شوێنەواری دەڤەرەكە دادەنرێ. لە بەشی ژێرەوەی قەڵاكە شوێنەواری كۆگایەكی خەزنكردنی ئاو بەناوی سارداو ( سارنج) بە ئەندازەی(18م×3م×2,5م) هەیە. قەڵاكە لەسەر رووبەری (29,20م بە45,50م ) دروستكراوە، زیاتر لە (10) ژووری هەبووە، لە هەندێك بەش دوو نهۆم بووە. چەند بەشێك لە دیواری بناغەی قەڵاكە بە بەرزی 5م كە كەوتۆتە سەر لوتكەی شاخەكە پاشماوەی ماوە.
Post author
Updated on کانونی دووهەم 25, 2022 by Shvan
Comments
More posts