دواى چوار مانگ لە راگرتنى بە هۆکارى تەشەنەسەندنى کۆرۆنا، دەرگەى ناوەندەکانى خوێندن لە هەرێمى کوردستان کرانەوە. قوتابیان لە سلێمانی چوونەوە گۆڕەپانی قوتابخانەکان و بە سروودی نیشتمانیی ئەی رەقیب، دەستیان بە خوێندن کردەوە. قوتابیان سەرەڕای ترس لە کۆرۆنا چوونەوە بۆ بینینى پۆل و وانەکانیان. شاتوو شاهۆ، قووتابییە و ئاماژە بەوە دەکات، “زۆر خۆشحاڵم کە قوتابخانە کرایەوە، پێشتر ئۆنلاین هەبوو، من نەمخوێند، چونکە دەمزانى فێرنابم”. دەستپێکردنەوەى خوێندنى ساڵى 2020-2021 لە دوایین رۆژەکانى مانگى ئەیلوولی رابردوو بوو، ئەوکات بۆ پۆلەکانى یەک و دوو و 12ى ئامادەیی بوو، بەڵام دواى دوو هەفتە، دیسان خوێندن راگیرایەوە. نیاز جەمال، مامۆستایە و دەڵێت، “ئەو ماوەیە زۆرینەى وانەکانمان بۆ ئۆنلاین خوێند، ئەم ماوەیەى داهاتووش ئامادەین خوێندکار هەر پرسیار و زانیارییەکى ویست، هەمووى بۆ دووبارە بگەینەوە”. پێشتر چەند مانگێک قووتابیان بەشێوەى ئەلیکترۆنى و لەماڵەوە خوێندیان، بەڵام ئەوە تەنیا بۆ زانیارى و سوود بوو، نەک ئەو وانانەیان بۆ تاقیکردنەوە لەسەر هەژمار بکرێت. سۆران عومەر، بەڕێوەبەرى گشتیی پەروەردەى هەڵەبجە بە رووداوی گوت “ئەم ساتەوەختەى کە خوێندن دەستی پێکردووەتەوە زۆر گونجاو و لەبارە بۆ تەواوکردنى تەواوى پرۆگرامى خوێندن”. پرۆسەى خوێندن تاوەکو 23ـی ئەم مانگە بەشێوەى ئەزموونى دەبێت، دواتر بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنى لیژنەى باڵاى رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا، بڕیارى بەردەوامى یان راگرتن دەدرێتەوە. عومەر عەلى، بەڕێوەبەرى گشتیی پەروەردەى دهۆکیش دەڵێت، “پۆلەکانى 10، 11و 12 بە جیا دەخوێنن، ئەوانى دیکەش سێ رۆژ جارێک و بەجیا دەخوێنن، بۆ ئەوەى بەریەککەوتن نەبێت”. بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە، خوێندن تەنیا 3 رۆژ لە هەفتەیەکدا دەبێت، لەناو شارەکان رۆژ نا رۆژێک، لە گوندەکانیش 3 رۆژ بەسەر یەکەوە. دلێر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر دەڵێت، “لە رووى خۆپارێزیی و بەستنى ماسک و دوورى نێوان قووتابیان، هەمووى رەچاوکراوە”. بەپێى ئامارى وەزارەتى تەندروستى هەرێمى کوردستان، لە مانگى 3ـی ساڵى رابردووەوە تاوەکو رۆژی دووشەممە 7-2-2021، لە هەرێمى کوردستان زیاتر لە 106 هەزار کەس تووشى کۆڤید – 19 بوون، لەو ژمارەیە سەروو 101 هەزاریان چاکبوونەتەوە، نزیک بە هەزار و 500 کەسیش مردوون، کەمتر لە 2 هەزار کەسیش هێشتا تووشبووی کۆرۆنان.
قوتابیان سەرەڕای ترس لە کۆرۆنا چوونەوە بۆ بینینى پۆل و وانەکانیان

Post author
Local expert from NYC
Years as travel editor for a NYC newspaper shaped my understanding of several special things. I love to convey the wonder and "whoa's!" of places I go, and I am always eager to share relevant tips to people like me, mainly etiquette and emotions.Comments
More posts