قۆناغی یەکەمی قیرتاوکردن لە گۆرستانی کەسنەزان دەستیپێکرد پارێزگارى هەولێر و سەرۆکی شارەوانی هەولێر، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی دروستکردنی شورە و قیڕتاوکردن لەجۆری دەبل درێسینگی گۆڕستانی کەسنەزانییان بەسەرکردەوە. ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/١/٢٨، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار، ئەندازیار عبدالواحد احمد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، نەبەز عبدالحمید، قایمقامی هەولێر، کارزان عبدالهادی، جێگری سەرۆکی شارەوانی و بەرپرسی بەشی هونەری و بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی،بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی دروستکردنی شورە و قیڕتاوکردن لەجۆری دەبل درێسینگی گۆڕستانی کەسنەزانی بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەى نزیکەی (١٤٠ ملیۆن دینار) لەسەر 15% داهاتی شارەوانی و سولفەی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی دەستى پێکراوە. پڕۆژەکە نزیکەی ١٤ هەزار مەتر دووجا، بە درێژی سێ کیلۆمەتر، بە گوژمەی ٥٨ ملیۆن دینار لەسەر ١٥٪ داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، کە ماوەی ٣٠ ڕۆژی بۆ دیاری کراوە بەشێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێ دەکرێت. پڕۆژەکە دوو قۆناغ لەخۆ دەگرێت کە لە گۆڕستانی کەسنەزان پڕۆژەی شوراکردنی گۆڕستانی کەسنەزان، بە گوژمەی ٤٠ ملیۆن لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی ژینگەپارێزی. لە گۆڕستانی شیخ احمد ١٠ هەزار مەتر دووجا، نزیکی دە کۆڵان قیرتاوکراوە، بە گوژمەی ٤٠ ملیۆن لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتی ژینگەپارێزی.
قۆناغی یەکەمی قیرتاوکردن لە گۆرستانی کەسنەزان دەستیپێکرد
قۆناغی یەکەمی قیرتاوکردن لە گۆرستانی کەسنەزان دەستیپێکرد
پارێزگارى هەولێر و سەرۆکی شارەوانی هەولێر، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی دروستکردنی شورە و قیڕتاوکردن لەجۆری دەبل درێسینگی گۆڕستانی کەسنەزانییان بەسەرکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/١/٢٨، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار، ئەندازیار عبدالواحد احمد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، نەبەز عبدالحمید، قایمقامی هەولێر، کارزان عبدالهادی، جێگری سەرۆکی شارەوانی و بەرپرسی بەشی هونەری و بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی،بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی دروستکردنی شورە و قیڕتاوکردن لەجۆری دەبل درێسینگی گۆڕستانی کەسنەزانی بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەى نزیکەی (١٤٠ ملیۆن دینار) لەسەر 15% داهاتی شارەوانی و سولفەی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی دەستى پێکراوە.
پڕۆژەکە نزیکەی ١٤ هەزار مەتر دووجا، بە درێژی سێ کیلۆمەتر، بە گوژمەی ٥٨ ملیۆن دینار لەسەر ١٥٪ داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، کە ماوەی ٣٠ ڕۆژی بۆ دیاری کراوە بەشێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێ دەکرێت.
پڕۆژەکە دوو قۆناغ لەخۆ دەگرێت کە لە گۆڕستانی کەسنەزان پڕۆژەی شوراکردنی گۆڕستانی کەسنەزان، بە گوژمەی ٤٠ ملیۆن لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی ژینگەپارێزی.
لە گۆڕستانی شیخ احمد ١٠ هەزار مەتر دووجا، نزیکی دە کۆڵان قیرتاوکراوە، بە گوژمەی ٤٠ ملیۆن لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتی ژینگەپارێزی.
Post author
Comments
More posts