قیرتاوکردن و چاککردنەوەی شەقامەکانی هەولێر بەردەوامە تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر، لەچەندین شوێن و شەقامی جیاجیای هەولێر، بەردەوامن لە قیرتاوکردن و چاککردنەوەی شەقامەکان. راگەیاندنی پارێزگای هەولێر، لەبڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لەچەندین شوێنی سنووری پارێزگای هەولێر، کارکردن لە پڕۆژەکان، قیرتاوکردن و چاککردنەوەی شەقامەکان، لەلایەن تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر، بەردەوامی هەیە. قیرتاوکردن و چاککردنەوەی شەقامێکی 30 مەتری و شەقامێکی دیکەی خزمەتگوزاری 120 مەتری لە گەڕەکی هەولێری نوێ، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی3. چاککردنەوە و قیرتاوکردنی چەند شوێنێکی رێگای سەرەکی (بەحرکە، جەژنیکان، بەرحوشتر، گردەچال) بەدرێژی 2000مەتر. قیڕتاوکردنی چەند شوێنێکی جیاجیا لە رێگای سەرەکی هەولێر_قوشتەپە. دەستکردن بەپڕۆژەی قیڕتاوکردنی رێگای سەرەکی شاخۆلان بۆ بەرزە پردی رێگای دهۆک_ هەولێر قیرتاوکردنی رێگای گوندی ژیان، نزیک کانی قڕژالە.
قیرتاوکردن و چاککردنەوەی شەقامەکانی هەولێر بەردەوامە
قیرتاوکردن و چاککردنەوەی شەقامەکانی هەولێر بەردەوامە
تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر، لەچەندین شوێن و شەقامی جیاجیای هەولێر، بەردەوامن لە قیرتاوکردن و چاککردنەوەی شەقامەکان.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر، لەبڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لەچەندین شوێنی سنووری پارێزگای هەولێر، کارکردن لە پڕۆژەکان، قیرتاوکردن و چاککردنەوەی شەقامەکان، لەلایەن تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر، بەردەوامی هەیە.
قیرتاوکردن و چاککردنەوەی شەقامێکی 30 مەتری و شەقامێکی دیکەی خزمەتگوزاری 120 مەتری لە گەڕەکی هەولێری نوێ، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی3.
چاککردنەوە و قیرتاوکردنی چەند شوێنێکی رێگای سەرەکی (بەحرکە، جەژنیکان، بەرحوشتر، گردەچال) بەدرێژی 2000مەتر.
قیڕتاوکردنی چەند شوێنێکی جیاجیا لە رێگای سەرەکی هەولێر_قوشتەپە.
دەستکردن بەپڕۆژەی قیڕتاوکردنی رێگای سەرەکی شاخۆلان بۆ بەرزە پردی رێگای دهۆک_ هەولێر
قیرتاوکردنی رێگای گوندی ژیان، نزیک کانی قڕژالە.
Post author
Comments
More posts