قەڵای دووین ئه‌م قه‌ڵایه یه‌كێكه له قه‌ڵاكانی میرنشینی سۆران كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شاخی دوین، له زنجیره شاخهكهنی پیرمام، ده‌كه‌وێته 40كم باكووری شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر ده‌ربه‌ندی كۆڕێ كه له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا شوێنێكی ستراتیجی بووه، چونكه رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر و رەواندز و ئازه‌ربایجان بووه.مێژووی ئه‌م قه‌ڵایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی شازده‌یه‌می زاینیی، به تایبه‌تی له سه‌رده‌می عه‌لی به‌گ سلێمان به‌گدا، چونكه له‌وكاته‌ی دوین پایته‌ختی میرنشینی سۆران بوو، به‌ڵام به‌هۆی هێرشی په‌یتا په‌یتای میرنشینی بابان، ئیتر میرنشینی سۆران پایته‌خته‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌ی هه‌ریر، قه‌ڵای دوینیش كه‌وته ده‌ست بابانییه‌كان تا سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌می زاینیی.ئه‌م قه‌ڵایه شێوه‌یه‌كی لاكێشه‌یی ناڕێكی هه‌یه، چه‌ندین حه‌وشه و ژوور و بورجی تێدایه، دیواره‌كانی تووشی له‌ناوچوون بوونه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕای بوونی مزگه‌وت و شوێنی به‌ستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ و ژووری كۆگا و ههسێل (حه‌وزی ئاو)ی ده‌ستكرد، كه به‌هۆی ئه‌سپ و هێستر ئاویان له كانیاوێكی نزیك قه‌ڵاكه‌وه ده‌هێنا و له حه‌وزه‌كه‌دا عه‌مبار ده‌كرا، ئه‌و دیواره‌ی كه له لای رۆژهه‌ڵاته‌وه ماوه 12.95مه‌تر درێژه و، به‌شی باكوور 25مه‌تر و به‌شی باشووری 30مه‌تر و پانییه‌كه‌ی 70سانتیمه‌تره، له‌لای رۆژئاواوه ته‌نیا 50مه‌تر ماوه ئه‌ویش هه‌ر بناغهكهیهتی. بورجه ده‌ره‌كییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی لووله‌یی دروستكراون، به تیره‌كه‌ی دوو مه‌تر كه به‌رگریكاران به ئاسانی ده‌توانن جووڵه‌ی تێدا بكه‌ن، هه‌ر بورجێكیش چوارده كونی هه‌یه مه‌ته‌رێزیان تێدایه بۆ بینین و به‌رگری له‌و كونانه‌وه. پاشماوه‌ی چه‌ند كونێكی بچووك ماوه كه تیره‌كه‌یان 15سانتیمه‌تره و قووڵییهكهیان 10سانتیمه‌تره كه وه‌ك ئاگردان به كارهاتوون بۆ رووناكی له شه‌و و خۆ گه‌رم كردنه‌وه له كاتی زستاندا.
قەڵای دووین
ئه‌م قه‌ڵایه یه‌كێكه له قه‌ڵاكانی میرنشینی سۆران كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شاخی دوین، له زنجیره شاخهكهنی پیرمام، ده‌كه‌وێته 40كم باكووری شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر ده‌ربه‌ندی كۆڕێ كه له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا شوێنێكی ستراتیجی بووه، چونكه رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر و رەواندز و ئازه‌ربایجان بووه.
مێژووی ئه‌م قه‌ڵایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی شازده‌یه‌می زاینیی، به تایبه‌تی له سه‌رده‌می عه‌لی به‌گ سلێمان به‌گدا، چونكه له‌وكاته‌ی دوین پایته‌ختی میرنشینی سۆران بوو، به‌ڵام به‌هۆی هێرشی په‌یتا په‌یتای میرنشینی بابان، ئیتر میرنشینی سۆران پایته‌خته‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌ی هه‌ریر، قه‌ڵای دوینیش كه‌وته ده‌ست بابانییه‌كان تا سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌می زاینیی.
ئه‌م قه‌ڵایه شێوه‌یه‌كی لاكێشه‌یی ناڕێكی هه‌یه، چه‌ندین حه‌وشه و ژوور و بورجی تێدایه، دیواره‌كانی تووشی له‌ناوچوون بوونه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕای بوونی مزگه‌وت و شوێنی به‌ستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ و ژووری كۆگا و ههسێل (حه‌وزی ئاو)ی ده‌ستكرد، كه به‌هۆی ئه‌سپ و هێستر ئاویان له كانیاوێكی نزیك قه‌ڵاكه‌وه ده‌هێنا و له حه‌وزه‌كه‌دا عه‌مبار ده‌كرا، ئه‌و دیواره‌ی كه له لای رۆژهه‌ڵاته‌وه ماوه 12.95مه‌تر درێژه و، به‌شی باكوور 25مه‌تر و به‌شی باشووری 30مه‌تر و پانییه‌كه‌ی 70سانتیمه‌تره، له‌لای رۆژئاواوه ته‌نیا 50مه‌تر ماوه ئه‌ویش هه‌ر بناغهكهیهتی. بورجه ده‌ره‌كییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی لووله‌یی دروستكراون، به تیره‌كه‌ی دوو مه‌تر كه به‌رگریكاران به ئاسانی ده‌توانن جووڵه‌ی تێدا بكه‌ن، هه‌ر بورجێكیش چوارده كونی هه‌یه مه‌ته‌رێزیان تێدایه بۆ بینین و به‌رگری له‌و كونانه‌وه. پاشماوه‌ی چه‌ند كونێكی بچووك ماوه كه تیره‌كه‌یان 15سانتیمه‌تره و قووڵییهكهیان 10سانتیمه‌تره كه وه‌ك ئاگردان به كارهاتوون بۆ رووناكی له شه‌و و خۆ گه‌رم كردنه‌وه له كاتی زستاندا.
Post author
Updated on کانونی دووهەم 25, 2022 by protex
Local expert from NYC
Years as travel editor for a NYC newspaper shaped my understanding of several special things. I love to convey the wonder and "whoa's!" of places I go, and I am always eager to share relevant tips to people like me, mainly etiquette and emotions.Comments
More posts