گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

له‌باره‌ی پشكنینی ئاوی ماڵان له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ ئاوی هه‌ولێر ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

رونکردنەوە

ماوەیەکی زۆره چەند كۆمپانیایەک به ناوی ئەوەی گوايه ئاوی ماڵان پيسه، تێستی ئاوەکان دەکەن به شێوەیەکی چەواشەکاری بەڵام ئێمە وەک تاقيگەی ئاوی هەولێر ئەو ڕەتدەکەینەوە کە توانەوەی یەکێک لەو دوو جەمسەرەی کە لەناو ئاوەکە دادەنرێت، بە هۆی روودانی كارلێکی كيمیکی لەگەڵ خوێیەکە دەبێتە دروستبوونی هایدرۆکسیدی ئاسن، بەهۆی ئەوەش ڕەنگی ئاوەکە زەرد دەبێ چونکە یەکێک لە جەمسەرەکان لە ئاسن دروست کراوە بۆیە لە ئاوەکە گۆڕانکاری بەسەردێ و لەگەڵ خوێیەکە دەست بە توانەوە دەکات و ڕەنگی ئاوەکە دەگۆڕێت، بەڵام جەمسەری دووەم لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نایەت، لێرە هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە ئاوی شارە خۆشەویستەکەمان هەولێر هیچ گرفتێکی نییە و زۆر پاکە لە ڕووی زانستییەوە و باشتریشە لە ئاوی کانزایی کە ڕۆژانە زۆرینەی خەڵکی بەکاری دەهێنن.

تێبینییەکی گرنگ:- ئەوەی باسمان کرد لەم ئاوەی کە تایبەتە بە کۆمپانیاکە، کاتێک کە ئاوەکەی خۆیان تێست دەکەن هیچ گۆڕانێک ڕوونادات چونکە ئاوەکەی خۆیان هەموو جۆرە خوێیەکی لێ داماڵراوە بۆ ئەوەی ڕەنگی نەگۆڕێت و فێڵ لە هاووڵاتیان بکەن.

هێرش عەبدوڵڵا
بەرپرسی هۆبەی تاقیگەی ئاوی هەولێر