ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە کەسێک بە دەستڕێژیی گوللە لە سنووری ناحیەکەیان کوژراوە. هۆکاری رووداوەکەش بە گوتەی پۆلیس “بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە.”رووداوەکە کاژێر 04:15 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 23-02-2021 روویداوە. بەختیار قادر، پەیامنێری رووداو لە نەخۆشخانەی سۆران رایگەیاند “لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی تەقەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.” ئەو پێشمەرگەیە ناوی (ئیسماعیل خدر)ـە و لەدایکبووی ساڵی 1980ـەیە و دانیشتووی قەزای چۆمانە و پێشمەرگەی هێزی باڵەک بووە. پزیشێکی نەخۆشخانەی سۆران بە پەیامنێری رووداویان گوتوە کە “پێش ئەوەی بگەیێندرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.” پزیشکێک لە نەخۆشخانەی سۆران کە تەرمی ئەو کەسەی دیتووە و قسەی بۆ پەیامنێری رووداو کردووە، دەڵێت “13 گوللە بەر جەستەی کەوتووە. دواتر بردراوەتە پزیشکی دادیی سۆران و تەرمەکەیان بە کەسوکارەکەی داوەتەوە.” ئێستا پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە سەرقاڵی هۆکاری سەرەکی رووداوەکەن. سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سۆران سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە” خێزانەکەیشی هۆکاری رووداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەو کەسەی دەستڕێژیی گوللەی لەو پێشمەرگەیە کردووە لەلایەن ئاسایشی سنوورەکەوە دەستگیرکراوە.
لە خەلیفان کەسێک بە دەستڕێژی گوللە کوژرا

Post author
Updated on شوبات 23, 2021 by protex
Local expert from NYC
Years as travel editor for a NYC newspaper shaped my understanding of several special things. I love to convey the wonder and "whoa's!" of places I go, and I am always eager to share relevant tips to people like me, mainly etiquette and emotions.Comments
More posts