گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

لە هەولێر گەورەترین مۆڵی ئاژەڵان دروست دەکرێت

هەواڵ

لە هەولێر گەورەترین مۆڵی ئاژەڵان دروست دەکرێت

مۆڵێکی تایبەت بە ئاژەڵان لە هەولێر دروست دەکرێت و مەیدانی پەلەوەر لەسەنتەری شار دەگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی شار.

یەکەمجارە لەهەموو عێراق مۆڵێکی تایبەت بەئاژەڵان لە هەولێر دروست دەکرێت، لە دوو نهۆم پێک هاتوە لەگەڵ ١١٤ دوکان بەڕووبەری جیاواز، .هۆتێلی تایبەت بەئاژەڵانی تێدایە ئەگەر کەسێک گەشت بکات دەتوانێت ئاژەڵەکەی لەم هۆتێلەدا دابنێت.

هەروەها نەخۆشخانەی فریاکەوتن تایبەت بەئاژەڵانی تێدایە لەگەڵ ساڵۆنی تایبەت بە سەگ و پشیلە.

سەردار ئازاد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەملاک بۆعەقارات بە ئەربیل لایفی راگەیاند، دەربارەی مەیدانی پەلەوەرانی ئێستاش، ئەم بابەتە لەگەڵ پارێزگار و قایمقامی هەولێر باسکراوە، کەشوێنێکی شایستە دروست دەکرێت و بەکرێیەکی کەمتر دەدرێت بەو کەسانەی کە لەمەیدانی پەلەوەرانن.

هەروەها رایگەیاند، مەیدانێکی گەورەی تێدا دەبێت کەهەموو کەسێک ڕۆژانی هەینی بەخۆرایی دەتوانێت ئاژەڵەکانی ببات، شوێنەکەشی ی دەکەوێتە سەر ڕێگای کەسنەزان تەنیشت باخچەی ئاژەڵانی هەولێر.

ئەربیل لایف – زیرەک میهری