گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

ماراسۆنى نێودەوڵەتى لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

Uncategorized هەواڵ وەرزش

ماراسۆنى نێودەوڵەتىی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

بەدروشمى ‘وەرزش کۆمان دەکاتەوە’، ڕۆژى هەینى، (10)یەمین ماراسۆنى نێودەوڵەتیی لە هەولێرى پایتەخت بەرێوەدەچێت.

رۆژی هەینی 27/10/2023 بە بەشدارى هەزاران کەس لە کوردستان و عێراق و جیهان، (10)یەمین ماراسۆنى نێودەوڵەتىی و گەورەترین چالاکىی وەرزشىی ساڵ لە هەولێرى پایتەخت بەرێوەدەچێت.

بەشداریکردن لەم ماراسۆنەدا کراوەیە بۆ (پیاوان، ئافرەتان، منداڵان، گەنجان، بەساڵاچووان، خاوەن پێداویستى تایبەت) و هەمووان دەتوانن بەشداربن و ناویان تۆمار بکەن .

بۆ بەشدارىکردن ڕۆژانى چوارشەممە و پێنج شەممەى ئەم هەفتەیە 25 و 26 ئەم مانگە لە کاتژمێر 9:00 بەیانى تاوەکو 6:00ى ئێوارە سەردانى پارکى شانەدەر (ناو
گەلەرى شانەدەر) بکەن بۆ وەرگرتنى ژمارە و تیشێرت.