مهزاری رهبهن بۆیا لە قەدپاڵی چیای سەفین، لە بەرزای دۆڵێكە و دەڕوانێتە سەر شارۆچكەی شەقڵاوە و سەر رێگای گشتی ( شەقڵاوە – هیران)، تاكو نزیك مەزارەكە رێگای ئوتومبێل هەیە، دواتر گەشتیار بە پیادە دەڕوات، گۆڕەپان و رێگاكە لە لایەن حكومەتی هەرێم لە ساڵی (2005 ) دروست كراوە، ئەم مەزارە پیرۆزە لە لایهن موسڵمان بە (وسو رەحمان ) لەلایان مەسیحیەكان بە ( رەبەن بۆیا) ناو دەبرێت و هەردولا بە پیرۆزی دەزانن، مەزارەگهكە لە ئەشكەوتێكدا لە بەرزی (20) م لە شاخ هەڵكەندراوە، دوو ژووری گەورە و چەند ژوورێكی بچووكیش هەیە، خەڵكانێكی زۆر لە مەسیحی و موسوڵمان بۆ نزاو پاڕانەوە و گەیشتن بە مرازەكانیان ڕووی تێ دەكەن، هەروەها گەشتیارانی مەسیحی لە دوای جەژنی قیامەت لە زۆربەی شوێنەكانی عیراق ڕووی تێدەكەن.
مهزاری رهبهن بۆیا
مهزاری رهبهن بۆیا
لە قەدپاڵی چیای سەفین، لە بەرزای دۆڵێكە و دەڕوانێتە سەر شارۆچكەی شەقڵاوە و سەر رێگای گشتی ( شەقڵاوە – هیران)، تاكو نزیك مەزارەكە رێگای ئوتومبێل هەیە، دواتر گەشتیار بە پیادە دەڕوات، گۆڕەپان و رێگاكە لە لایەن حكومەتی هەرێم لە ساڵی (2005 ) دروست كراوە، ئەم مەزارە پیرۆزە لە لایهن موسڵمان بە (وسو رەحمان ) لەلایان مەسیحیەكان بە ( رەبەن بۆیا) ناو دەبرێت و هەردولا بە پیرۆزی دەزانن، مەزارەگهكە لە ئەشكەوتێكدا لە بەرزی (20) م لە شاخ هەڵكەندراوە، دوو ژووری گەورە و چەند ژوورێكی بچووكیش هەیە، خەڵكانێكی زۆر لە مەسیحی و موسوڵمان بۆ نزاو پاڕانەوە و گەیشتن بە مرازەكانیان ڕووی تێ دەكەن، هەروەها گەشتیارانی مەسیحی لە دوای جەژنی قیامەت لە زۆربەی شوێنەكانی عیراق ڕووی تێدەكەن.
Post author
Updated on کانونی دووهەم 25, 2022 by Shvan
Comments
More posts