شارى هه‌ولێر (ئه‌ربیل) كۆنترین شارى زیندووى جیهانه، پایته‌ختى هه‌رێمى فیدرِاڵى كوردستانه و به دوورى ٣٥٠كم ده‌كه‌وێته باكورى به‌غدا له ناوچه‌یه‌كى به پیت و ده‌وڵه‌مه‌ندى نێوان دوو ڕووبار (زێى گه‌وره‌و زێى بچووك).له‌سه‌ده‌ى بیست و سێیه‌مینى پێش زایندا ناوچه‌كه پردێكى په‌رِینه‌وه‌ى گرنگ بوو له نێوان ڕۆژ هه‌ڵات و ڕۆژ ئاوادا و چه‌ند سه‌رده‌مانێكیش ئاشوریى و فارس و عوسمانیى و عه‌ره‌به‌كان فەرمانڕەواییان تێدا كردووه. نزیكه‌ى دوو هه‌زار ساڵ پێش زایین ناوى (ئه‌ربیل) له نووسینه پیرۆزه‌كانى سۆمه‌رییه‌كاندا وه‌كو (ئۆربلۆم) یاخود (ئۆربیلیۆم) هاتووه، هه‌روه‌ها له ده‌قه‌كانى بابلیى و ئاشورییه‌كانیشدا وه‌كو (ئه‌ربائیلۆ). ناوه كوردییه‌كه‌ى هه‌ولێر له سه‌رده‌مێكى زووه‌وه په‌یدا بووه و ئه‌و ناوه ئاماژه‌یه‌كه بۆ قه‌ڵا و مناره . به درێژایى مێژوو هه‌ولێر مه‌ڵبه‌ندى كه‌لتوور و بازرگانیى بوو له ناوچه‌كه‌دا. هه‌ولێر ناوه‌كۆنه كوردییه‌كه‌ى (ئه‌ربیل) به ماناى شارێك دێت كه خۆرى تێدا په‌رستراوه و ڕووناكى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا دره‌وشاوه‌ته‌وه. له‌سه‌ر ڕێگاى دێرینى بازرگانیى نێوان ئه‌وروپا و ئیمپڕاتۆرییه‌تى چینییدا. خۆر ئێستاش جێگایه‌كى گرنگى له ناوه‌ڕاستى ئاڵاى كوردییدا گرتووه. قه ڵاى هه‌ولێر وه‌كو سه‌نگه‌ر و دیوى ناوه‌وه‌ى شار. ماوه‌ى پێنج هه‌زار ساڵه ئاوه‌دانه و هه‌میشه پێگه‌یه‌كى گرنگى بازرگانیى و فره كلتوورى نه‌ته‌وه‌ى جیا جیا بووه . ئێستا به هاوكاریى ڕێکخڕاوی یونسكۆ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه له داهاتووشدا ده‌بێته مۆزه‌خانه‌یه‌كى كراوه . هه‌ولێر ئێستا پایته‌ختى كوردستانه، به ژماره‌ى دانیشتوانى زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س، سێیه‌مین گه‌وره شارى عێڕاقه و خێراترین شاره له گه‌شه‌سه‌ندندا. عه‌نكاوه كه به‌شى كریستیانه‌كانی شاره‌كه‌یه، ئێستا ژماره‌ى دانیشتوانى نزیكه‌ى بیست هه‌زار كه‌سه. فراوان بوونى ژماره‌ى دانیشتوان : خه‌ڵك به‌مه‌به‌ستى كاركردن و به‌هۆى سه‌قامگیرییه‌وه ڕووده‌كه‌نه كوردستان كوچكردنی زیاتر له ٢١٢٠٠٠ كه‌س له ساڵى ٢٠٠٣ بۆ كوردستان. كوردستان : ٥,٠٠٠,٠٠٠ له ساڵى ٠٠٨ ٢ههولێر : ١,٣٠٠,٠٠٠ له ساڵى ٢٠٠٨
مێژووی هەولێر
شارى هه‌ولێر (ئه‌ربیل) كۆنترین شارى زیندووى جیهانه، پایته‌ختى هه‌رێمى فیدرِاڵى كوردستانه و به دوورى ٣٥٠كم ده‌كه‌وێته باكورى به‌غدا له ناوچه‌یه‌كى به پیت و ده‌وڵه‌مه‌ندى نێوان دوو ڕووبار (زێى گه‌وره‌و زێى بچووك).له‌سه‌ده‌ى بیست و سێیه‌مینى پێش زایندا ناوچه‌كه پردێكى په‌رِینه‌وه‌ى گرنگ بوو له نێوان ڕۆژ هه‌ڵات و ڕۆژ ئاوادا و چه‌ند سه‌رده‌مانێكیش ئاشوریى و فارس و عوسمانیى و عه‌ره‌به‌كان فەرمانڕەواییان تێدا كردووه.
نزیكه‌ى دوو هه‌زار ساڵ پێش زایین ناوى (ئه‌ربیل) له نووسینه پیرۆزه‌كانى سۆمه‌رییه‌كاندا وه‌كو (ئۆربلۆم) یاخود (ئۆربیلیۆم) هاتووه، هه‌روه‌ها له ده‌قه‌كانى بابلیى و ئاشورییه‌كانیشدا وه‌كو (ئه‌ربائیلۆ). ناوه كوردییه‌كه‌ى هه‌ولێر له سه‌رده‌مێكى زووه‌وه په‌یدا بووه و ئه‌و ناوه ئاماژه‌یه‌كه بۆ قه‌ڵا و مناره . به درێژایى مێژوو هه‌ولێر مه‌ڵبه‌ندى كه‌لتوور و بازرگانیى بوو له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌ولێر ناوه‌كۆنه كوردییه‌كه‌ى (ئه‌ربیل) به ماناى شارێك دێت كه خۆرى تێدا په‌رستراوه و ڕووناكى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا دره‌وشاوه‌ته‌وه. له‌سه‌ر ڕێگاى دێرینى بازرگانیى نێوان ئه‌وروپا و ئیمپڕاتۆرییه‌تى چینییدا. خۆر ئێستاش جێگایه‌كى گرنگى له ناوه‌ڕاستى ئاڵاى كوردییدا گرتووه.
قه ڵاى هه‌ولێر وه‌كو سه‌نگه‌ر و دیوى ناوه‌وه‌ى شار. ماوه‌ى پێنج هه‌زار ساڵه ئاوه‌دانه و هه‌میشه پێگه‌یه‌كى گرنگى بازرگانیى و فره كلتوورى نه‌ته‌وه‌ى جیا جیا بووه . ئێستا به هاوكاریى ڕێکخڕاوی یونسكۆ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه له داهاتووشدا ده‌بێته مۆزه‌خانه‌یه‌كى كراوه .
هه‌ولێر ئێستا پایته‌ختى كوردستانه، به ژماره‌ى دانیشتوانى زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س، سێیه‌مین گه‌وره شارى عێڕاقه و خێراترین شاره له گه‌شه‌سه‌ندندا. عه‌نكاوه كه به‌شى كریستیانه‌كانی شاره‌كه‌یه، ئێستا ژماره‌ى دانیشتوانى نزیكه‌ى بیست هه‌زار كه‌سه.
فراوان بوونى ژماره‌ى دانیشتوان :
خه‌ڵك به‌مه‌به‌ستى كاركردن و به‌هۆى سه‌قامگیرییه‌وه ڕووده‌كه‌نه كوردستان
كوچكردنی زیاتر له ٢١٢٠٠٠ كه‌س له ساڵى ٢٠٠٣ بۆ كوردستان.
كوردستان : ٥,٠٠٠,٠٠٠ له ساڵى ٠٠٨ ٢
هه‌ولێر : ١,٣٠٠,٠٠٠ له ساڵى ٢٠٠٨