گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

مێژووی گەڕەکی تەیراوە

مێژوو

مێژووی گەڕەکی تەیراوە

گەڕەکی تەیراوە یەکێکە لە گەڕەکە بەناوبانگەکان، ئەو نێوبانگەش لەوە سەرچاوەی هاتوە لە دوای گەڕەکەکانی جولەکان و تەعجیل و خانەقا، تەیراوەش دروست دەبێت.

سەرەتا لە ماڵێک و حەسارێک بناغەی دادەنرێت، ناوی تەیراوە لەوەوە هاتوە دوای ساڵی ۱۹۲٠ تاهیر ئیسماعیل ئاغا ی خاوەنی گوندی چەمەدوبز و مه لا عومه ر بە خۆی و خاو و خێزانەکەی لە گوند بار و بارگەی تێک دەنێ و ڕوو لە شاری هەولێر دەکات.

خانوویەک و حەسارێکی گەورە دروست دەکات خۆی لەناو خانووەکە نیشتەجێ دەبێ و حەسارەکەش لۆ مەڕ و ماڵات بەکار دێنێ.

تاهیر ئاغا دەولەمەند بوو، خاوەن زەوی و موڵکێکی زۆر بوو، پیاوێکی خواناس و بە دڵ ، فەقیر دۆست بوو زۆر یارمەتی هەژارانی دەدا، هەر بۆیە وردە وردە ئەوەی بێ جێگا و ماڵ بوو پارچە زەوییەکی بە گوریس لۆ دەپیوا بە بەلاش دەیدایێ.

کابرای فەقیریش خانووێکی لە خشت و قوڕ و کاریتە پێکدەهێنا، تا وای لێهات تاهیر ئاغای چاوتێر خۆی داوای لە خەرکی دەکرد وەرن خانوو بکەن زەویتان دەدەمێ. ئیدی خەرک وردە وردە رووی لە تەیراوە کرد هەر بابا بو خانووی دروست دەکرد.

پێش ئەوەی ناوی ئەو گەڕەکە ببێتە تەیراوە چەند نازناو و ناونیشانی هەبوو وەک:

گلکەند: ئەو شوێنە دەکەوێتە بەرانبەر تەجنیدی کۆن، شوێنەکە نزم بوو بەردەوام ئاوی لێ ڕادەوەستا، لەبەر باشی خاکەکەی خەرک خۆرەکەیان کۆ دەکردەوە و دەیانفرۆشتەوە.

گومبەتان: شوێنەکەی بەرز بوو وەک گومبەت وا بوو. پشت قوتابخانه ى ئه يوبيه

مزگەوتی شێخ مەلا ڕەشید: لەبەر مزگەوتەکە و گۆڕی شێخ مەلا رەشید ناسرا بوو.

گەڕەکی کەناسان: لە پاش شۆڕشی ۱٤ ی گەلاوێژ زەوی بە خەڵات درایە کرێکار و کەناس و دەست کورت و هەژاران.

قۆرتی دزان: ئەو شوێنەش چەند قۆرتێکی گەورەو گجکەی لێ بوو لەو کاتە دزەکان گەر شتێکیان دزی با لەناو ئەو قۆرتانە دەیانشاردەوە ئەو شوێنەش دەکەوێتە چوارڕیانی شێخ مەحمود.

باخچەی کورد و عەرەب: باخچەیەکی کۆنە لەو گەڕەکە بە ئاسانی دەناسرێتەوە.
خانزادی ئێستا: غاباتی خەستەخانەیان پێ دەگوت.

ناوی تەیراوە لە ناوی کەسایەتی دیاری شاری هەولێر حاجی تاهیر ئاغا هاتوە. سەرەتا بەو شێوەیە؛ تەیری، تەیرۆ، تەیراوە.

بۆیەش بە تەواوی ئەو گەڕەکانەى كه پێشتر ناو و وەسفمان كردن، وەک ناونیشان ماینەوە
بەڵام ناوی تەیراوە وەک گەڕەکێکی گەوره و کۆن هەژمار دەکرێت لەمێژووی شار.

سەرچاوە: هەولێری جاران