چەند زانیاریەک لەسەر مێژووی یانەی هەولێر یەکێکە لە یانە بەناوبانگەکانی عێراق و کوردستان، دەکەوێتە شاری ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستانی عێراق، یانەی ھەولێر لە ساڵی ١٩٦٨ دامەرزاوە کە تیاییدا ھەریەکە لە یارییەکانی تۆپی پێ و تۆپی بالە و بەرزکردنەوەی قورسایی و گۆڕەپان و مەیدان بۆ کوران و کچان و پایسکیلسواری و بادمنتون و پێشوو یاری شەترەنج ئەنجام دەدرێت، یانەی ھەولێر یاریگەیەکی نێودەوڵەتیی ھەیە بە ناوی شەھید فرەنسۆ هەریری لە ھەمان کاتدا ھۆڵێکی وەرزشیی ھەیە ھەمان ناو لەخۆ دەگرێت و نەخۆشخانەیەکی وەرزشی کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی وەرزشوانانی ھەیە لە یاری تۆپی پێ یانەی وەرزشی ھەولێر چەندین دەستکەوتی مێژوویی بە دەست ھێناوە لەوانە چوار جار خولی نایابی عێراق. سێ جار خولی نایابی کوردستان. دوو جار بەدەست ھێنانی پلەی دووەم لە جامی یەکێتی ئاسیا ٢٠١٢-٢٠١٤. “دوو جار پلەی یەکەم لە خولی پلە یەکی عێراق. یانەی ھەولێر بووە یەکەم یانە لە ھەرێمی کوردستان و عێراق کە یاریزانی پیشەگەر بھێنێتە ریزەکانی ھەریەک لە ئیسماعیل و بۆکینای سینیگالی و سامۆرایی کینی و بۆرخا و خۆرخێی ئیسپانی.. یانەی ھەولێر چوار جار بۆتە پاڵەوانی خولی نایابی عێراقی کە سێ جاریان لەسەر یەک بووە . ئەربیل لایف || هادی عمر
مێژووی یانەی هەولێر
چەند زانیاریەک لەسەر مێژووی یانەی هەولێر
یەکێکە لە یانە بەناوبانگەکانی عێراق و کوردستان، دەکەوێتە شاری ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستانی عێراق، یانەی ھەولێر لە ساڵی ١٩٦٨ دامەرزاوە کە تیاییدا ھەریەکە لە یارییەکانی تۆپی پێ و تۆپی بالە و بەرزکردنەوەی قورسایی و گۆڕەپان و مەیدان بۆ کوران و کچان و پایسکیلسواری و بادمنتون و پێشوو یاری شەترەنج ئەنجام دەدرێت، یانەی ھەولێر یاریگەیەکی نێودەوڵەتیی ھەیە بە ناوی شەھید فرەنسۆ هەریری لە ھەمان کاتدا ھۆڵێکی وەرزشیی ھەیە ھەمان ناو لەخۆ دەگرێت و نەخۆشخانەیەکی وەرزشی کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی وەرزشوانانی ھەیە
لە یاری تۆپی پێ یانەی وەرزشی ھەولێر چەندین دەستکەوتی مێژوویی بە دەست ھێناوە لەوانە چوار جار خولی نایابی عێراق. سێ جار خولی نایابی کوردستان. دوو جار بەدەست ھێنانی پلەی دووەم لە جامی یەکێتی ئاسیا ٢٠١٢-٢٠١٤. “دوو جار پلەی یەکەم لە خولی پلە یەکی عێراق. یانەی ھەولێر بووە یەکەم یانە لە ھەرێمی کوردستان و عێراق کە یاریزانی پیشەگەر بھێنێتە ریزەکانی ھەریەک لە ئیسماعیل و بۆکینای سینیگالی و سامۆرایی کینی و بۆرخا و خۆرخێی ئیسپانی.. یانەی ھەولێر چوار جار بۆتە پاڵەوانی خولی نایابی عێراقی کە سێ جاریان لەسەر یەک بووە .
ئەربیل لایف || هادی عمر
Post author
Updated on کانونی دووهەم 31, 2022 by Shvan
Comments
More posts