گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

ناحییەی هەریر دەکرێت بە قەزا

هەواڵ

ناحییەی هەریر دەکرێت بە قەزا

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە، بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو ناحییەی هەریر و باسرمە دەکرێن بە قەزا.

ئەمرۆ چوارشەممە، ١٩ / ٧ / ٢٠٢٣ لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، دوابەدوای بڕیاری زیادکردنی قەزاکانی “پیرمام، عەنکاوە، قوشتەپە” لەسنووری پارێزگای هەولێر، بڕیاردرا سنووری هەردوو ناحییەى هەریر و باسرمەش بکرێت بە قەزا، لەم نزیکانەش ڕێکارە ئیدارى و یاساییەکان بۆ تەواوکردنى کاروبارەکان دەست پێدەکات.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەدا، بڕیارەکە لەپێناو خزمەتکردنى زیاتر هاوڵاتییان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستی ئاوەدانى پتر بە سنوورە جیاوازەکان و باشتر ڕاییکردنى کار و بارە ئیداریی و کارگێڕییەکانى هاوڵاتییان لە فەرمانگەکان.