گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

نزیکەی 8 ملیار دینار بۆ پارێزگای ھەولێر تەرخانکرا

هەواڵ

نزیکەی 8 ملیار دینار بۆ پارێزگای ھەولێر تەرخانکرا

.سەرۆکی حکومەتی هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی نزیکەی 8 ملیار دینار بۆ پارێزگای ھەولێر

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیدا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 7 ملیار و 871 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەولێر.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، بڕی گوژمەی تەرخانکراو بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی خاوێنکردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی خاشاکە لە سنووری
پارێزگای ھەولێر.

لەراگەیاندراەکەدا هاتووە، خەرجکردنی ئەم گوژمەیە لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، بە خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتیی و فەراھەمکردنی ژینگەیەکى پاک و پاک مانەوە و ڕاگرتنی سیمای شارەکان.